ئایدن مەعرووف ئەم داواکارییە لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئایدن مه‌عرووف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی، لەسەر پرسی كۆتاكان داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات و دەشڵێ، ئێستا پێکەوەژیانێکی زۆر باش لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئایدن مه‌عرووف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داواكاریی سه‌ره‌كیی به‌ره‌ی توركمانی ئەوەیە، كه له داهاتوودا هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له كۆمیسیۆندا بكرێت، ره‌چاوی نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی توركمان بكرێت و، پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك کە په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌كانه‌وه هه‌بێت، راوێژیان پێ بكرێت. جەختیشی لەوە کردەوە، کە بێ پرس و رای ئەوان قبووڵی ناکەن و به ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانی پێكهاته‌كانی دەزانن.
ئەوەشی خستە ڕوو، کە پاراستنی مافی پێكهاته‌كان، ده‌بێته پاڵنه‌رێكی به‌هێز بۆ ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. دووپاتیشی کردەوە، ئێستا پێكه‌وه‌ژیانێكی زۆر باش له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و، ئه‌مەش جێگه‌ی دڵخۆشییانه و پێكهاته‌كان نوێنه‌ری خۆیان له په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هەیە.
له كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، ئایدن مەعرووف، داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، کە پرسی كۆتاكان تێكه‌ڵی ناكۆكییه سیاسییه‌كانیان نه‌كه‌ن و، نه‌بنه لایه‌ن له ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا.
خێڵان بەختیار




