به‌یان سامی: ئێمه په‌یوه‌ندیی رۆژانه و به‌رده‌واممان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیداره و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا

واشینگتۆن-KDP.info- نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا باس له ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت کە ئێمه به‌رده‌وامین له لۆبیکردن بۆ هەرێمى كوردستان له ئه‌مه‌ریكا و په‌یوه‌ندی بەردەوامى زۆر به‌هێزمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیدارە و کۆنگرێس و سیناتى ئه‌مه‌ریكا و هەروەها به‌رده‌وام ده‌بین له پەرەپێدانى ئەو په‌یوه‌ندییانه.
به‌یان سامی عبدالرحمن نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: " بەغدا و هەولێر بەشێکن لە گەشتەکەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئامانجی هاوبەشمان زۆرە و پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان کورد و ئەمه‌ریکادا ماوەتەوە کە سەرچاوەى گرتووە لە خەبات و شەڕى ئازادى لە بەرامبەر ستەمکاری ڕ‌ژێمى پێشوو و جەنگى ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر دژ بە گروپە تیرۆریستیەکان. بۆیه سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و كوردستان زۆر گرنگه و بەتایبەتى کە ماوه‌یه‌كی زۆره كه‌سێكی باڵا له‌و ئاستەدا سه‌ردانی كوردستانی نه‌كردووه و وێڕاى بوونى سەردانى چەندین شاندى جیاواز لە ماوەى ڕابردوودا بەڵام بۆ یه‌كه‌مجاره له كابینه‌ی سەرۆک بایدن وه‌زیرێك بێته كوردستان. بۆیه ئەم سەردانە بەلاى ئێمه زۆر گرنگه له لایه‌ك و له لایه‌كیتریشه‌وه ئەوە نیشان ده‌دات كه هه‌رێمی كوردستان لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تیی هه‌یه و ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی كه له مێژه زیاتر له 30 ساڵه ڕەگى داکووتاوەو رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت".
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كرد كه: "دیاره كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم رێزدار نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ لۆید ئۆستن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بوو به‌رپرسانی پێشمه‌رگه و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار بوون. سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کە چەترى کۆکردنەوەى هەموو لایەن و پێکهاتەکانە لە کوردستان لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداربوونى هەموو کەسایەتى و لایەنە پەیوەندارەکان ئەوەى نیشاندا کە یەکڕیزى و دەستەجەمعى کارکردن هەیە لە هەرێمى کوردستان. ئێمە هه‌موومان گرنگی ده‌ده‌ین به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، وە ئەو کۆبوونەوەى کە لەنێوان بەڕێز لۆید ئۆستن و بەڕێز سەرۆکى هەرێم کاک نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدرا کۆبوونەویەکى زۆر باش و دۆستانه بوو. لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا لە ووتەکانیدا ئاماژەیکرد كه ئێمه له گه‌ڵ كورد دۆستین و له دۆستیش نزیكترین و هەروەها باسی مێژوویی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و ئه‌مه‌ریكای كرد.
به‌یان سامی له به‌شێكیتری لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: جگه له‌وه‌ی كه لای ئێمه گرنگه، ئه‌وه لای خودی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش گرنگه كه كاتێك به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی دێته كوردستان پێی خۆشه جەنابى سه‌رۆك بارزانی ببینێت. ئەمە بۆ شاندە بیانیەکانى تریش ڕاستە. ئێمه هه‌موومان سه‌ربه‌رز و دڵخۆشین بە کۆبوونەوەى شاندە ئەمریکى و بیانیەکان لەگەڵ جەنابى سەرۆک بارزانى. ئەو شاندانە بە گرنگیەوە دەڕواننە تێڕوانین و بۆچوونەکانى جەنابى سەرۆک بارزانى لەسەر پرسە پەیوەندارەکان بە شەڕى بەردەوامى داعش، چاکسازى لە ڕێزى هێزەکانى پێشمەرگە، پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و خەمخۆرى جەنابى سەرۆک بارزانى بۆ یەکڕیزى نێوماڵى کورد.
ئێمە دەزانین لە هەموو پرسێک گرنگتر یەکڕیزى نێوماڵى کوردە کە ئەمە بەلاى ئەمریکیەکان و تەواوى دۆستانى ئێمە لە دەرەوە بابەتێکە کە جێگەى بایەخە. پەیوەندى نێوان پارتە سیاسیەکان بەتایبەتى پەیوەندییەکانى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان وەک پێکهێنەرى حکومەتى هەرێم گرنگە.
به‌یان سامی له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: "ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزمان هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و بەشێك له‌و بەرپرسانەى وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كه به‌شدار بوون له كۆبوونه‌وه‌كان له كوردستان ئێمه له نزیكه‌وه ده‌یانناسین و کۆبوونەوەى بەردەواممان هەیە لەگەڵیان لەسەر پرسى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان بەتایبەتى پشتگیرى و هاوکارى بۆ هێزى پێشمەرگەى کوردستان.
هەرلەوچوارچێوەیەدا ئێمە وەک نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا لە ساڵى ڕابردوودا یەکێک لە دەرەنجامى کارە بەردەوامەکانمان بە هاوبەشى لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا و وەزارەتى پێشمەرگە واژووکردنى یاداشتنامەیەکى لێک تێگەیشتن بوو لەنێوان هەردوولا. پرسى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان لە تەواوى بوارەکان و لۆبیکردن و پشتگیرى بۆ هەرێمى کوردستان کارى بەردەوامى ڕۆژانەى ئێمەیە لە ڕێگاى کۆبوونەوەى ڕاستەوخۆ و دانیشتن و ئاڵوگۆڕى بیروڕا لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتە جیاوازەکانى ئیدارەى ئەمریکى و ئەندام و ڕاوێژکار و ستافى کۆمیتە جیاوازەکانى کۆنگرێس و سیناتى ئەمریکا کە پەیوەندارن بە پرسەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
ئامانج لە لۆبیکردن و پەیوەندى و کۆبوونەوەکانى ئێمە بۆ ئەوەیە کە پرسەکانى پەیوەندار بە هەرێمى کوردستان لە چەقى بەرنامەى ئیدارەى ئەمریکى بمێنێتەوە چونکە خۆتان دەزانن کە چەندین پرسى تر‌ى جیهانى هەیە کە لە گۆڕەپانەکەدا چاو و بایەخى زیاترى لەسەرە وەک جەنگى ڕووسیا و ئۆکرانیا، پرسى چین و تایوان، هەڵاوسانى ئابوورى و بەرزبوونەوەى نرخى کەلوپەل و خزمەتگوزارى ڕۆژانەى هاووڵاتیان، پرسە ناوخۆییەکانى نێوان حیزبەکان کە لە ژینگەیەکى دیموکراسیدا هەیە، بوونى هەموو ئەم پرسانە وا دەکات کە ئێمە چاڵاکانەتر و بە بەرنامەیەکى ستراتیژى کاربکەین کە هەرێمى کوردستان وەک ناوچەیەکى پڕبایەخ لە پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەمریکا بمێنێتەوە، ئێمە بەردەوام چاڵاکیەکانمان فراوانتردەکەین و پەرەى زیاتر بەو دۆستایەتیەى کە هەیە دەدەین.
سه‌لاح جه‌لال




