٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یادی راپەڕینی سۆران بەرز رادەگیرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- ئەمڕۆ ٣٢ ساڵ بەسەر ئازادکردنی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندا تێدەپەڕێت، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش دەڵێ، بڕیارە سبەی ھەینی بە بۆنەی یادی ٣٢ ساڵەی راپەڕینی سۆران رێوڕەسمێکی جەماوەری بەڕێوە بچێت.

رۆژانی ٩ و ١٠ی ئاداری ساڵی ١٩٩١ بڵێسەی ئاگری راپەڕین گەیشتە ناوچەکانی سۆران و جەماوەری ناوچەکە بە پاڵپشتیی ھێزەکانی پێشمەرگە، توانییان ناوچەکانی برادۆست و حاجی ئۆمەران و سۆران و رواندز و ھەریر و شەقڵاوە و باڵەکایەتی لە رژێمی بەعس پاک بکەنەوە و بە جارێک بەعس و دارودەستەکەی لەو ناوچەیە ڕاو نران.

ھەژار حەکیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بڕیارە سبەی ھەینی، بە بۆنەی ٣٢ ساڵەی ئازادکردنی سۆران، لە بەردەم ھۆڵی بۆنەکانی سۆران رێوڕەسمێک بۆ زیندووڕاگرتنی یادی راپەڕینە مەزنەکە و ئازادکردنی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجام بدرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار