٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمپانیاکانی ئیمارات بەهۆی ئارامی و سەقامگیرییەوە بۆ کاری وەبەرهێنان دێنە هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی مۆڵەت لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی پردێکی باشی پەیوەندی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دروست بکات، ئەمەش وای کردووە کە کۆمپانیاکانی ئەوان بێن لە هەرێمی کوردستان کاری وەبەرهێنان بکەن، بەتایبەت لە کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی، چونکە هەرێمی کوردستان ئارامە و خاک و سروشتی باش و بێ گرفتە .

بەڕێوەبەری گشتیی مۆڵەت لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، هەڤال سدیق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە ئاستێکی زۆر باشدایە و سەرۆکی حکوومەت چەند جارێک سەردانی ئیماراتی کردووە و ئەوانیش سەردانیان کردووە و پردێکی پەیوەندی لە نێوان هەردوولا دروست کراوە، کە کۆمپانیاکانی ئەوان بێن لە هەرێمی کوردستان کار بکەن، بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە سەرۆکی حکوومەت توانیویەتی ئەو پەیوەندییە دروست بکات و هەرێمی کوردستانیش شوێنێکی ئارام و سەقامگیرە و خاکەکەی باش و بێ کێشەیە بۆ ئەوەی کاری وەبەرهێنانی لێ بکەن، بۆیە بەردەوام سەردانمان دەکەن و داوا دەکەن پڕۆژە جێبەجێ بکەن و ئێمەش پرۆژەیان پێشکەش دەکەین، بۆیە پەیوەندیمان لەگەڵ ئیمارات زۆر باشە و ئێستاش لە زاخۆ پڕۆژەیەکی گەورە جێبەجێ دەکەن.''

هەڤاڵ سدیق گوتیشی: ''بەردەوام لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتدا سەردان هەیە و ئەوان سەردانی ئێمە دەکەن و ئێمەش سەردانیان دەکەین، بۆیە ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی پەیوەندیی باش بێت و کۆمپانیاکانی ئەوانیش بێن لە هەرێمی کوردستان کاری وەبەرهێنان بکەن و ئێمەش هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی کار بکەن.''

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار