نه‌بیل حوسێن: كابینه‌ی نۆیه‌م له بواری پیشاسازیی خۆراكدا كارنامه‌یه‌كی پرشنگداری هه‌یه

هه‌ولێر -KDP.info- پسپۆڕێكی بواری پیشه‌سازیی خۆراك ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه سیاسه‌ته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی جددین له ڕووی پیشه‌سازیی خۆراك و به‌رهه‌مهێنانەوە و وه‌به‌رهێنانی زۆر گرنگی له‌م بوارانه‌دا كردووه كه پێویسته ئه‌و ڕێگایه به شێوه‌یه‌كی زیاتر و فراوانتر به‌رده‌وام بێت بۆ گه‌یاندنی كوردستان به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و هه‌نارده‌كار له ڕووی خۆراكه‌وه.
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر نه‌بیل حوسێن، مامۆستای كۆلێجی زانسه ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بە ماڵپەڕی فه‌رمی پارتی دیمودراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "به‌پێی ئامار و داتا لە کابینەی نۆیه‌می حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، زۆرترین پرۆژەی وەبەرهێنان بەتایبەتی لە بواری پیشەسازیی خۆراكدا ئەنجام دراون كه هۆکارەکانیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م پرۆژانه‌ی ئامادەسازیی ئه‌وتۆیان تێدا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بە شێوەیەکی زانستی و سەردەمیانە دابنرێن و بكه‌ونه كار كه پڕۆژەی داهاتووداری درێژخایەن بن و له ڕووی فراوانسازییه‌وه ژمارەیەکی زۆر کارگە و کۆگای خۆراک لەخۆ بگرێت، دیاره ئه‌م سیاسه‌ته لەسەر بنەما و ڕۆشنایی و ڕێنماییی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز کاك مەسروور بارزانی هاتووەته كایه‌وه کە لە کاتی دانانی بەردی بناغەی یەکێك لە پرۆژە ستراتیژییەکانی پیشەسازیی خۆراكدا گوتی: ئێمە بەدوای دەستکەوتی کورتخایەنەوە نین، بەڵکوو بیرمان بیرێکی ستراتیژییە، بۆ ئەوەی کوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت، نەك تەنیا پێداویستییەکانی خۆی دابین بکات، بەڵکوو ببێتە سەبەتەیەکی خۆراك بۆ ناوچەکەش.''
دكتۆر نه‌بیل هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا: ئاسایش و ئارامی لە هەر شوێنێکی هەرێمی کوردستان هه‌بێت، بێ گومان هاندەرێکە بۆ بەردەامی و زیادبوونی پرۆژەکانی پیشەسازیی خۆراك، پاڵپشتی پرۆژەکان و هاندانیان بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم سێکتەرە بە پێدان و دابینکردنی زەوی بە گوێرەی قەبارەی پرۆژەکە زۆر گرنگه و له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه كه ئاسانكاری كراوه و له كاتی دانانی پرۆژه‌كان و پێداویستیی یه‌ده‌گی ده‌ره‌كی یان پرسی لێبووردنی گومرگی بۆ هاودەکردنی ئامێرەکان و پێداویستیی دروستکردنی کارگەکان یه‌كێك بووه له باشترین ئاسانكارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م كه ئه‌مه له دواتریشدا به نیسه‌ت کەرستەکە خاوەکان بەردوامی دەدات بە کارکردنی کارگەکان و بازاڕسازی و بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانی خۆراک لەسەر بنەمای زانستی بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەزایان و بەستنەوەی هەرێم بە بازاڕەکانی جیهانەوە، ئێمه ده‌زانین ئه‌م پرۆژانه پێیان ده‌چێت به‌شێكیان، به‌ڵام كاتێك ئه‌م پرۆژانه ده‌كه‌ونه سه‌ر پێ ڕەخساندنی دەرفەتی کاری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ته‌نانه‌ت له ئێستاشدا ئاماره‌كان ده‌ڵێن ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی گشتی، ژمارەیەکی زۆر هەلی کاری ڕەخساندووە و بەشێك لە خەڵکی ناوچەکانی لێ سوودمەند بوون و له هەرێمی كوردستان بەپێی زانیارییەکان بەرهەمهێنانی کشتوکال بە پیشەسازیی خۆراکەوە لە ماوەی کاری کابینەی نۆدا بە ڕێژەکی بەرچاو زیادی کردووە كه ژمارەکی زۆر لە كارگە بنیات نراون و هەندێکیان نوێکاری و بەرەوپێشچوون لە شێوازی ئامێر و کارەکانی ئه‌و ئامێرانه‌ی تێدا کراوه كە بەرهەمە خۆراكییەكانیان دەخەنە بازاڕەوە، دەتوانین بڵێین هەندێک لەو كارگانە لە دروستکردنی خواردنی قوتووبەند توانیویانه ڕكابەریی بەرهەمی دەرەكی بكەن، ئێمه لە بازاڕەکانی ناوخۆ جاران بەدەگمەن بەرهەمێکی خۆماڵیمان بەر چاو دەکەوت کە قوتوبەند كرابێت، بەرگی پلاستیك، یاخود کارتۆنی بۆ کرابیت، به‌ڵام ئێستا بە دەیان كاڵای وەك ڕۆن و كێك و خوارنەوەکان و شیرەمەنییەکان و ساوەر بەرچاو دەکەون كه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و باش لە پاكه‌ت كراون، كە ئه‌مانه ڕۆژانە پێداویستیی سەرەكیی هاوڵاتیانن.
ناوبراو باسی چەند نموونەیەکی ئەم پرۆژە ستراتیژییانەی کرد کە حكوومه‌تی هه‌رێم جێبەجێی کردوون و گوتی: بۆ نموونه پرۆژەی نیشتمانی بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی هەرێمی كوردستان كه زۆر گرنگ بووه، كوردستان گەنم و دانەوێڵەی زۆری هەیە كە زیادە لە پێداویستی ناوخۆ و ساڵانە حكوومەتی عێراق بەشێكی لێ دەکڕێت كە دیار نییە كەی پارەكەی دەدات، بەشەكەی تر جووتیار بە هەرزان دەیفرۆشیت كه جاری وایه سوودمه‌ندیش نابێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژە ستراتیجییەکه‌ی ڕاگەیاند و خستییە واری جێبەجێکردن کە ناوی پرۆژه‌ی نیشتمانی بۆ بەبازاڕکردنی گەنم بوو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە ساڵانه توانای وەرگرتنی ٥٠٠ هەزار تۆن گەنمی هەیە، لەگەڵ کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئارد، ساوەر، بڕوێش، پاستە و عەلەفی ئاژەڵ و بنەتۆو، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و پرۆژه ستراتیژییانه بریتییه له‌وه‌ی كه گەورەترین دەڤەری پیشەسازی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە سنووری دهۆک٢٠/ ٧/٢٠٢٠ ده‌ستی پێ كردووه كه دەڤەری پیشەسازیی خۆراک دەکەوێتە ناوچەی کاشێ و لە سنووری قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆك و ئەمە یەکێکە لە مەزنترین پرۆژەکانی پیشەسازی، پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری 1423 دۆنم زەوی دروست دەکرێت، کە نزیکەی 275 کارگەی جۆراوجۆری خۆراکی لێ دەبێت و 229 کۆگا لەخۆ دەگرێت کە خزمەتێکی زۆر بە هەریمی کوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها پرۆژەی کارگەی شەکر لە بتوێنل له ٨/٤ /٢٠٢١ و چەندەها پرۆژەی تری بەرهەمەکانی ڕۆن و دانەوێلە و شیرەمەنی و خواردنەوەکان و بەرهەمەکانی گۆشت كه زۆر به‌سوودن له ڕووی پیشه‌سازی و ئاسایشی خۆراكه‌وه.
د نه‌بیل له كۆتاییدا كۆمه‌لێك ڕا و پێشنیاری خسته ڕوو و گوتی: لە ڕووی هاندان و گرنگیدان بە پرۆژەکانی پیشەسازیی خۆراك پێویسته پشتبه‌ستنی زیاتر هه‌بێ بە بەرهەمهێنانی ناوخۆ لە ڕووی چۆنیەتیی و چەندیەتییەوە له لایه‌ك و هه‌روه‌ها گرنگیدان بە بووژاندنەوەی گوندەکان كه ده‌بێ هه‌وڵ بدرێت کۆچی پێچەوانە دروست بکرێته‌وه لە شارەکانەوە بۆ گوندەکان و کەرتی ڕووەکی و ئاژەڵداری ببووژێنێتەوە و پارێزگاری لەچوونە دەرەوەی سەرمایەی ناوخۆی بۆ دەرەوە بکرێت له‌م ڕێگایه‌وه و هەرێمەکەمان لە هاوردەکەر و هاوڵاتی بەکاربەرەوە بگۆڕێت بۆ هەرێمێکی هەناردەکەر و هاوڵاتییه‌كی بەرهەمهێنەر، دەرەنجام بەشدار بێت لە پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری، هه‌روه‌ها زۆر پێویسته كه گرنگیی زیاتر بدرێت به گواستنەوەی تەکنۆلۆجیای زانستی سەردەم بە مەبەستی بووژاندنەوەی کەرتی پیشەسازیی خۆراك و ئاشنابوون بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بەرهەمهێنان و گونجاوه كه ڕاوێژکاریی و هەماهەنگی هاوکاریی ورد بكرێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی پیشەسازی پێشەکەوتوو لە بواری ئاسیش و تەندروستیی خۆراک بە مەبەستی پەرەپێدانی پیشەسازیی کشتوکاڵی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وەبەرهێنەرانی پرۆژەکانی پیشەسازیی کشتوکاڵی و پێویسته هەوڵدانی زیاتر هه‌بێت بۆ ڕێکخستن و پێداچوونەوە بە یاسا و پێوەرە خۆراکییەکان و بەراوردکردنیان بە یاسا و پێوەرە جیهانییەکان و بازرگانیی جیهانیی خۆراک و پێویستیی هاوئاهەنگیی ته‌ندروستیی خۆراک و ستانداردەکانی کوالیتی كه زۆر گرنگن بۆ متمانه‌ی پیشه‌سازیی خۆراكی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها زۆر ئه‌ساسییه كه سەرپەرشتیارکردنێکی زانستی بۆ بەروبوومە دێهاتییەکان هه‌بێت، ڕێنماییکردنی جووتیاران بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی و ئاشناکردنیان بە ڕێگاکانی دروستکردن و هەڵگرتنی بەرهەمەکانیان بە باشترین شێوە بۆ ڕێگری له خراپبوونیان، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێویسته خولی ڕاهێنان و ڕێنمایی بەردەوام بۆ ئەو کرێکار و کارمەندانەی کە بە شێوەکی ڕاستەوخۆ ماماڵە لەگەڵ خۆراك دەکەن له بواری ئامادەکردن، دروستکردن، پیشکەشکردن، گواستنەوە و لە کۆگاکردن بكرێته‌وه، گرنگه له ڕووی ماركێتینگه‌وه چۆنیه‌تیی به‌بازاڕكردن و فرۆشتنیان فێر بكرێت. پێویسته تیمگه‌لی تایبه‌تیمان هه‌بن بۆ گرنگیدان بە پرۆژەی تەواو لە چاندنه‌وه تاوەکوو دروستکردن و فرۆشتن بۆ پرۆژەکانی ڕووەکی و لە ڕووی پیشه‌سازیی سامانی ئاژه‌ڵییه‌وه گرنگه پرۆسه‌ی بەخێوکردن تاکوو سەربڕین بۆ پرۆژەکانی ئاژەڵی و به‌دروستی ئیداره‌دانی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی خۆماڵییه‌وه په‌ره‌ی پێ بدرێت. زۆر گرنكه بۆ چاودێری و به‌دواداچوون و توێژینه‌وه هه‌وڵ بدرێ سەنتەری توێژینەوەی تایبەت بە خۆراك چالاكتر بكرێن بۆ ئەنجامدانی لێکۆلینەوە و توێژینەوە له‌لایه‌ن پسپۆڕانی خۆراك لە بۆ خۆراکی ناوخۆ و چارەسەرکردن و دیراسەكردنی ئەو کێشانەی پەیوەندییان هەیە بە پرۆسه‌ی ته‌واوكاریی دروستکردن و شیکردنەوە و چاودێری و کۆنترۆڵی خۆراك و به‌رهه‌مهێنان له كوردستان.
سه‌ڵاح جه‌لال




