نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/8، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به سه‌رۆكایه‌تیى خاتوو سارا سكیتێدال كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى په‌رله‌مانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپایان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، بیروڕایان گۆڕیه‌وه.
شانده‌كه ستایش و پێزانینیان بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و ئارامى و سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه كه به‌هێزیى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، بۆ سه‌قامگیریى ناوچه‌كه و یه‌كێتیى ئه‌ورووپاش گرنگه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختیان له پاراستنى ئاسایش و ئارامى و سه‌روه‌ریى عێراق له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و سوودوه‌رگرتن له‌و پسپۆڕییانه‌ى وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كرده‌وه كه بۆ هه‌رێمى كوردستان پێویستن.
تاوتوێكردنى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




