٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌حموود محه‌مه‌د: کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەسەر وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی پێشوو بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێمان باشه‌ لێگه‌ڕێین پێكهاته‌كان خۆیان بڕیار بده‌ن به‌ چ شێوازێك به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.

مەحموود محەمەد باسی لەوەشکرد، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا پێویستمان به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی هه‌یه‌ و دووپاتیده‌كاته‌وه‌ وه‌كو پارتی پشتیوانی له‌ خوشك و برا ئێزدییه‌كان ده‌كه‌ن ببنه‌ خاوه‌نی كورسی كۆتا له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا.

مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لەسەر وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی پێشوو بوو، کە بۆئەوەش پێویست بوو راوێژ بە مەکتەب سیاسی هەردوولا بکرێتەوە.

گوتەبێژی پارتی تیشکی خستە سەر پرسی پێکهاتەکان، بەهۆی ئەوەی کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا زۆر گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، بە مەبەستی دیاریکردنی شێوازی بەشداریکردنی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن.

مەحموود محەمەد رایگەیاند، ئێمە دەزگای هەڵبژاردنی حزبەکەمان راسپارد، ئەو بابەتە لێگەڕێن بۆ خودی پێکهاتەکان، تا خۆیان بڕیار بدەن بە چ شێوازێک بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، بۆئەوەی ئێمە نەبینە بڕیاردەر بۆ چۆنێتی بەشداریکردنی ئەوان.

هەواڵی پەیوەندیدار