٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دھۆک: ھەموو پڕۆژەکانی دھۆک بە شێوەی لامەرکەزی جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ لەلایەن پارێزگاری دھۆکەوە بەردی بناغە بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری دانرا و ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەش کرانەوە، پارێزگاری دھۆکیش رایگەیاند، ھەموو پڕۆژەکانمان لەسەر خواستی خەڵکی ناوچەکەیە.

د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای سێمێل کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە و چەند پڕۆژەیەکیش کۆتاییان ھاتووە، لەوانەش کردنەوەی قوتابخانەیەک و دانانی بەردی بناغە بۆ قوتابخانەیەکی دیکە، ژمارەیەک قوتابخانەش نۆژەن دەکرێنەوە، هەروەها چەندین پڕۆژەی دیکەی ئاو و ئاوەڕۆش دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەموو پڕۆژەکانیش بۆ خزمەتی ھاووڵاتیانن".

پارێزگاری دھۆک گوتیشی: "ھەموو ھەوڵێک بۆ ئەوەیە گرینگی بە کەرتی رێگاوبان و قوتابخانە و ئاو بدرێت، ھەموو پڕۆژەکانی ئێمەش لە پارێزگای دھۆک بە شێوەی لامەرکەزی جێبەجێ دەکرێن، واتە ئیدارەی ئەو شوێنە لەگەڵ ئەنجوومەنی گوندەکان و خەڵکی ھەر ناوچەیەک پێویستیان بە چ پڕۆژەیەک ھەبێت دەخرێتە بەرنامەی حکوومەتەوە".

تەتەر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئەمساڵ بڕیارە ژمارەیەک قوتابخانەی نوێ لە سنووری دھۆک جێبەجێ بکرێن و ھەر دوێنێش دروستکردنی ژمارەیەک قوتابخانە خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێمە لەسەر ئاستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتی سەرۆکی حکوومەت، گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پەروەردە دەدات".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار