فازڵ میرانی: پێزانینمان بۆ ڕۆڵی بەرزی ئافرەتان هەیە

هەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، بە بۆنەی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
8ی مارستان لێ پیرۆز بێت
ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان له ئێوه، ئافره‌تانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت.
پێزانینمان بۆ فیداكاری و ڕۆڵی به‌رزی ئافره‌تان له شۆڕش و خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌مڕۆی وڵات‌دا هه‌یه.
پشتیوانیی خۆمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافی ئافره‌تان له چوارچێوه‌ی وڵاتێكی دیموكرات و گه‌لێكی پێشكه‌وتوو، ده‌خه‌ینه ڕوو.
به‌رز و شكۆدار بێت هه‌شتی مارس (ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان)، گه‌شه و سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌بات و تێكۆشانی مه‌ده‌نیانه‌ی ئافره‌تان له پێناو به‌دیهێنانی ماف و داد و یه‌كسانی.
فازڵ میرانی
8-3-2023




