په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ڕۆژى جیهانیى ئافره‌تاندا

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی هەشتی مارس پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە.
دەقی په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، له ڕۆژى جیهانیى ئافره‌تاندا:
ڕۆژى جیهانیى ئافره‌تان به گه‌رمى له ته‌واوى ژنانى كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنى زیاتر، كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامییان بۆ ده‌خوازم.
ئافرەتان ساڵانێکی زۆرە خۆیان ڕێكخستووه و لە هەموو بوارەکاندا خەبات دەکەن بۆ دابینکردنی مافە ڕەواکانیان و بنبڕکردنی چەوساندنەوە و توندوتیژی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نایەکسانی. وه‌ك چۆن پێشتر له بوارى چاكسازیى یاسایى، سیاسه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى، سه‌ربه‌خۆییى دارایى و په‌روه‌رده‌دا پشتگیریمان له ژنان كردووه، به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌میشه پشتگیرى له خه‌باتیان ده‌كه‌ین بۆ مسۆگه‌ركردنى ته‌واوى مافه‌كانیان.
هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌بێ ئازادیى ئافره‌ت، ئازاد نییه و پێشناكه‌وێت. كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان بوارى زیاتر به به‌شداریى ژنان له ژیانى سیاسى و به‌ڕێوه‌بردن و هه‌موو بواره‌كانى دیكه‌دا بدرێت، توندوتیژى دژى ژنان و پێشێلكردنى مافه‌كانیان كه مایه‌ى نیگه‌رانییه، كۆتایى بێت.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هەرێمی کوردستان پێویستی بە کار و سیاسەت و ستراتیژیی نوێ، به به‌شداریى هه‌مووان هەیە. پەروەردە و فێرکردن و برەودان بە توێژینەوەی ئەکادیمی و کاری زانستی، هۆشیارى و گفتوگۆى هەمەلایەنە، باشترین ڕیگه‌ن بۆ گەیشتن به‌م ئامانجە.
ستایش و ده‌ستخۆشى بۆ ئه‌و خانمانه‌ى متمانه‌یان به خۆ بووه، له كایه و بواره جیاكانى ژیاندا چوونه‌ته پێشه‌وه و خۆیان سه‌لماندووه، له ڕاپه‌راندنى ئه‌رك و كاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوون و بوونه‌ته پێشه‌نگ. هه‌روه‌ها ئافره‌تانى كوردستان، ده‌بێ هاوشانى ژنانى جیهان، ئاماده‌یى و به‌شداریى زیاتریان هه‌بێت له پرسه‌كانى ئافره‌تان و پرسه‌كانى دیكه‌ى ژیاندا.
له‌م یاده‌دا كار و خه‌باتى ئافره‌تانى كوردستان له ڕێكخراوه حكوومى و ناحكوومییه‌كان، له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كاندا به به‌رزى هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. به ڕێز و پێزانینه‌وه له ئه‌رك و ڕه‌نج و ماندووبوونى هه‌موو ئه‌و خانمه كۆڵنه‌دارنه ده‌ڕوانین كه له هه‌ر بوارێكى كه‌رتى گشتى و تایبه‌تدا كار ده‌كه‌ن و به‌شدارییه‌كى كارا له به‌ڕێوه‌بردن و بنیاتانى كۆمه‌ڵگه و وڵات‌دا ده‌كه‌ن.
سڵاو له گیانى پاكى هه‌موو ئه‌و خانمانه‌ى له‌پێناو یه‌كسانى و به‌دیهێنانى مافه‌كانى ژناندا گیانیان به‌خشى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته قوربانیى توندتیژى. گیانیان شاد و یادیان هه‌میشه به خێر.
شكۆدار بێت یادى هه‌شتى مارس، ڕۆژى جیهانیى ئافره‌تان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/3/8




