سەرۆك بارزانی: پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی كوردستان هەیە

هەولێر-KDP.info- ئهمڕۆ سەرۆك مەسعود بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی هەشتی مارس لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە.
دەقی تویتی سەرۆك بارزانی:
هەشتی مارس لە هەموو ئافرەتانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەكەم و هیوای بەختەوەری و سەرفیرازییان بۆ دەخوازم.
پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی كوردستان لە شۆڕش و خەبات و ئازادیخوازیی گەلی كوردستان هەیە.




