نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/3/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز لۆید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئه‌منى و دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، تاوتوێ كران.

به‌ڕێز وه‌زیرى به‌رگریى به‌رده‌وامیى وێڕاى ستایش و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعشدا، پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به بایه‌خه‌وه له پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ڕوانن و هه‌موو هاوكارییه‌كى پێویست بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ى یاداشتى لێكگه‌یشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه تیرۆر و داعش هێشتا مه‌ترسین و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قینه‌ن له عێراق و سووریا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و نه‌هێشتنى یه‌كجاره‌كییان، عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هێشتا پێویستییان به پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییه. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى كارى پێكه‌وه‌یى و هاوبه‌ش له ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى تیمه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى ته‌گه‌ره‌كانیش، پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌ى پێشمه‌رگه سه‌رده‌خه‌ن.
به‌ڕێز وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى هان دا بۆ یه‌كڕیزى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان.
په‌وه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، تاوتوێكردنى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه، لێدوانى ڕۆژنامه‌نییان دا.




