مه‌سروور بارزانی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی فێركاری هه‌ولێری كرد

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی فێركاری هه‌ولێری كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی فێركاری شاری هه‌ولێری كرد، کە یەکێکە لەو شوێنانەی پڕۆژەی (هەژماری من) و پارەدانی دیجیتاڵی تێیدا جێبەجێ کراوە.
رۆژی (28ـی شوباتی 2023)، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردنی دەستپێشخەریی (هەژماری من)ی راگه‌یاند کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان.




