پسپۆڕێکی مێژوو: ڕێککەوتننامەی خیانەتی جەزائیر سەری سەدامی خوارد
_(2)__2023_03_06_h19m22s31__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ ٤٨ ساڵ بەسەر ڕێککەوتننامەی خیانەتکاری جەزائیر تێپەڕ دەبێت و پسپۆڕێکی مێژوو دەڵێ، ڕێککەوتنەکە بۆ دامرکاندنەوەی شۆڕشی کورد بوو، بەڵام دواتر سەری سەدام و ڕژێمەکەی خوارد و شەڕی ھەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراقی بەرپا کرد.
د. محەمەد عەبدوڵڵا کاکەسوور، پسپۆڕی مێژووی نوێ و ھاوچەرخ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: ''ڕێککەوتننامەی خیانەتکارانەی جەزائیر لە نێوان سەدام حوسێن و شای ئەوکاتی ئێراندا دژی شۆڕشی ئەیلوول بوو، چونکە ساڵی ١٩٦١ شۆڕش دەستی پێ کرد و ماوەیەکی زۆریش بەردەوام بوو، سەدام حوسێن ھەستی بەوە کرد پرسی کورد لە پرسێکی ناوخۆ دەرچووە و زیاتر مورکێکی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە و لە ڕووی سەربازییەوە ناتوانێت شۆڕشی کورد لەناو ببات، ئەوە بوو سەدام تەنازۆلی بۆ شای ئێران کرد.''
ئەو پسپۆڕەی مێژوو گۆتیشی: "سەدام حوسێن نیەتی وا بوو تەنازۆلێکی کاتی بۆ شای ئێران بکات و دواتر پەشیمان ببێتەوە، بەڵام ڕێککەوتنەکە بووە ھۆی لەناوچوونی سەدام حوسێن و ڕژێمەکەی، لەبەر ئەوەی ئەمەریکا پێی خۆش نەبوو ئەو ڕێککەتنە بکرێت، دواتر ڕێککەوتننامەکە ھەڵوەشایەوە و شۆڕشی کوردیش دەستی پێ کردەوە.''
د. محەمەد عەبدوڵڵا کاکەسوور ڕوونی کردەوە: "شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨٨ بە جورێک لە جۆرەکان دەرئەنجامی ڕێککەوتنی جەزائیر بوو، چونکە ھەردوولا پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنی جەزائیر و نەک نەیانتوانی ناکۆکییەکانیان چارە بکەن، گرفتی دیکەش پەیدا بوون و عێراق کوێتی داگیر کرد و ڕۆژئاوا دژی وەستایەوە و لەناوی برد.''
قائید میرۆ




