مهسروور بارزانی نهخۆشخانهی د. سوبحی یاعقووبی بۆ منداڵان كردهوه

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەریمی کوردستان، دوای سەردانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی شاری هەولێری کرد کە پڕۆژەی ''هەژماری من'' و پارەدانی دیجیتاڵی لەو نەخۆشخانەیە جێبەجێ کراوە، بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەی د. سوبحی یەعقووبیی لە هەولێر، سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەی کرد و بەو بۆنەیەوە گوتارێکی پێشکەش کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن و چاودێریی چڕی منداڵانی هەولێرمان كرد كە بە سوپاسەوە كاكە شێخ باز لەسەر ئەركی خۆی دروستی كردووە. ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری تەندروستی بە تەمان تەسلیمی وەزارەتی بكەن بۆ ئەوەی بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیانی خۆشەویست.
هەرچەندە نەخۆشخانە شوێنێك نییە كە مرۆڤ تەمەننا بكات كەسێك پێویستی پێ بێت و سەردانی بكات، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم كە ئەم نەخۆشخانەیەی ئەمڕۆ بینیم بەو كوالێتییە بەرزەی كە دروستیان كردووە، دەتوانێت زۆرێك لە كێشەكانی خەڵكی كوردستان چارەسەر بكات. ئینشائەڵا كەس پێویستی پێ نەبێت، بەڵام ئەگەر منداڵ یان هاووڵاتیان پێویستییان بەوە بوو سەردانی ئەم نەخۆشخانەیە بكەن، مرۆڤ بە شانازییەوە دەتوانێت بڵێت كە بە شێوازێكی زۆر سەردەمییانە دروست كراوە. هیوادارم هەروا بەردەوام بێت و بتوانێت لە خزمەتی خەڵكی كوردستاندا بێت. ئینشائەڵا پێویستیمان بەوە نەبێت بۆ چارەسەری، چاومان لە هیچ شوێنێكی تری دونیا نەبێت.
كوردستان ببێت بەو شوێنەی كە هەموو پێداویستییەكانی خۆمانی تێدا بەدەست بهێنین و لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بین.
من جارێكی تر دەمەوێ سوپاسێكی گەرمی كاكە شێخ باز بكەم بۆ ئەو ئەركە و ئەم كارە جوانەی كە كردوویانە، دەستخۆشیتان لێ دەكەم. داوا لە وەزیری تەندروستیش دەكەم، ئەوانیش بتوانن بەردەوامی بدەن بەوەی ئەم نەخۆشخانە پێشكەوتووە بە زووترین كات بخەنە خزمەتی هاووڵاتیان.
دەستخۆشیتان لێ دەكەم و سوپاستان دەكەم، پیرۆز بێت.




