پ. د. یوسف به‌رزنجی: كار و پرۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له ڕووی كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵەوە زۆر ستراتیژین

هه‌ولێر -KDP.info- ئاكادیمییه‌كی كورد له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسی ده‌یان پرۆژه‌ی ستراتیژیی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له ڕووی وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی سامانی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و په‌له‌وه‌ر و به‌نداوەوە كه به‌شێكیان زۆر نوێ و زانستی و بنیادین و كوردستان به‌ره‌و ئارامیی ئابووری و ئاسایشی خۆراك ده‌به‌ن كه هه‌ندێك له‌و پرۆژانه ته‌واو بوون و هه‌ندێكیشیان له ته‌وابووندان و داتایه‌كی وردی له‌م بارەیە‌وه خسته ڕوو كه ئاسۆیه‌كی ڕووناك و پێشكه‌وتوو له‌و سێكته‌رانه پێشان ده‌دات.
پ. د. یوسف به‌رزنجی، مامۆستای كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كانی زانكۆی سەلا‌حه‌ددین و پسپۆڕی بواری سامانی ئاژه‌ڵ، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به پرسی سامانی ئاژه‌ڵی له كوردستان، به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕوو له باشی ده‌كات، ژماره‌یه‌كی زۆر پرۆژه‌ی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری و هه‌ندێك پرۆژه به‌رهه‌مهێنانی ئالیك به‌ره‌وپێشچوونێكی زۆر باشیان هه‌بووه، بۆ نموونه 1772 شوێنی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ری گۆشتی هه‌یه.
24 پرۆژه‌ی مریشكی هێلكه‌كه‌ر بۆ خواردن هه‌یه. دایكانه‌ی جووجه‌ڵه 14 پرۆژه هه‌یه و دایكانه‌ی هێلكه‌ی خواردن سێ پرۆژه هه‌یه. پرۆژه‌یەکی نه‌ژادی په‌له‌وه‌رمان هه‌یه كه زۆر گرنگ و ستراتیژییه، چونكه له پرۆژه‌ی به‌خێوكردندا ئێمه بنەمامان هه‌یه و له بنەماوە ده‌چینه‌وه بۆ نه‌ژاده‌كان و دوایی دێینه‌وه بۆ دایكانه و باوكانه و دواتر ئه‌و مریشكه سوور و سپییه‌ی بۆ خواردن به‌كار دێت و له بازاڕدان بۆ خواردن، ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ئەم بواره‌یە له عێراقدا. له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا بووژانه‌وه‌یه‌كی باشمان هه‌بووه بۆ په‌ره‌سه‌ندن و فراوانكردنی ئه‌م پرۆژه ده‌گمه‌نه كه هیوا ده‌خوازین زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ڕاستی كلیلی پیشه‌سازیی په‌له‌وه‌ره. هه‌روه‌ها 53 هه‌ڵهێنه‌ری په‌له‌وه‌رمان هه‌یه و هه‌ڵهێنه‌ری دایكانه‌ش دووانمان هه‌یه. پرۆژه‌ی وشترمل، یان نه‌عامه، باڵنده‌یه‌كه كه له‌سه‌ر ئاستی عاله‌م زۆر بڵاو بووەته‌وه و كێشێكی زۆریش ده‌دات كه نزیكه‌ی 100 كیلۆیه، له‌و پرۆژه‌یه‌دا نزیكه‌ی 6000 سه‌ر له ساڵێكدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه ئه‌مه بۆخۆی به‌ڕاستی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی گۆشتی په‌له‌وه‌ره.''
د. یوسف هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌باره‌ت به كارگه‌كانی ئالیك له كوردستان ئێستا 38 كارگه‌ی ئالیكمان هه‌یه، ئه‌م 38 كارگه‌یه هێزی به‌رهه‌مهێنانی 625 تۆ‌نی هه‌یه له كاتژمێرێكدا، به‌رهه‌مێكی زۆر له‌مه له كوردستان به‌رهه‌م دێت و ده‌چێت بۆ خوارووی عێراق، لێره‌دا زۆر گرنگه ئێمه گرنگی به سه‌رچاوه خاوه‌كانی ئالیك بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مھێنان له كوردستان كه‌م بكه‌ینه‌وه، چونكه تێچووی ئاژه‌ڵ 70% بۆ تێچووی ئالیك ده‌گه‌ڕێته‌وه.''
د. یوسف هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كرد: 90 پرۆژه‌ی قه‌ڵه‌وكردنی گۆلك هه‌یه له كوردستان، جگه له‌وه‌ی كه له گونده‌كاندا گامێش هه‌یه ئه‌وا پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی گامیش هه‌یه. پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی مانگای شیردەر 83 پرۆژه‌مان هه‌یه كه پرۆژه‌ی تازه مۆدێلن، بۆ نموونه له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا پرۆژه‌ی ڕامی فارم له دۆڵی باڵنده له سه‌رووی بارزانه‌وه كراوه‌ته‌وه كه 500 مانگای فریزیانی هۆڵشتاینی یه‌كڕه‌گیان هه‌یه كه به‌رهه‌می شیره‌كه‌یان زۆر زۆر باشه و ئێستا له كوردستاندا بڵاو بووەته‌وه به كوالێتیی زۆر به‌رزه‌وه. دیاره پرۆژه‌ی ترمان زۆرن، بۆ نموونه پرۆژه‌ی په‌له‌وه‌ری سیروان كه هێزی ڕاگرتنی سه‌د هه‌زار مریشكی هه‌یه و له ڕۆژێكدا 90 هه‌زار هێلكه به‌رهه‌م دێنێ و ساڵانه ده‌توانێت یه‌ك ملیۆن مریشك به‌رهه‌م بهێنێت. هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ته‌واوكاری ماسی له دهۆك كه له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا ده‌ستی پێ كراوه و ته‌قریبه‌ن ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته كار ده‌توانێت 35% پێداویستیی گۆشتی ماسی بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م بهێنێت. پرۆژه‌ی مانگی شیردەری مرواری له كه‌لار كه ئه‌ویش نزیكه‌ی 800 سه‌ر له خۆی ده‌گرێ، پرۆژه‌ی په‌له‌وه‌ری خوانی زێڕین كه له ڕۆژێكدا توانای به‌رهه‌مێنانی 1100 كارتۆن هێلكه‌ی هه‌یه. پرۆژه‌ی گاوداریی شرۆ ئەلزەهەبی له كه‌لار و پرۆژه‌ی هێلكه‌ی شه‌دار له هه‌ولێر، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی ستراتیجین کە له كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراون، له بواری هێلكه‌دا ئێستا ئێمه سه‌ربه‌خۆین و ئه‌وه‌ی له كوردستان به‌رهه‌م دێت زیاتره له پێداویستیی خۆمان و هه‌ندێكیشی بۆ خوارووی عێراق ده‌نێردرێ.''
د. یوسف هه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییه‌ی خسته ڕوو: "سه‌باره‌ت به پرسی دانه‌وێڵه له ڕووی وشككردنه‌وه كارگه‌ی وشككردنه‌وه‌ی گه‌نمه‌شامیمان هه‌یه كه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌كار دێت بۆ ئالیكی ئاژه‌ڵ و كاری گرنگ له‌و بواره‌دا کراوە، به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌راورد بكه‌ین، ئه‌وه هه‌رێمی كوردستان زۆر له عێراق باشتره به‌پێی ئامار و داتا. له ڕووی هێلكەوە كوردستان گه‌یشتووەته ئیكتیفای زاتی و له ڕووی شیره‌وه هه‌نگاوی زۆر گه‌وره نراوه، جگه له‌و پرۆژانه‌ی باسم كرد پرۆژه‌ی شیری بزن له بزنی سانین دانراوه كه نزیكه‌ی 1000 سه‌ر ئێستا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی ئه‌م كابینه‌ی هه‌رێمی كوردستانن كه من وه‌ك ئاكادیمییه‌ك باسی ده‌كه‌م و زۆر پێی دڵخۆشم، چونكه هه‌زار خه‌ته‌وات به میلێك ده‌ست پێ دەكا و ئه‌وه‌ی كراوه زۆر جێی دڵخۆشییه.''
ئه‌و پرۆفیسۆره هه‌روه‌ها پێشنیاری نوێی بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م پرۆژه و سامانانه خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند: ''پێویسته گرنگیی باشیش به په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵه خۆماڵییه‌كان بدرێ، هه‌روه‌ها پێویسته بیر له كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی كیلۆیه‌ك شیر، یان گۆشت، یان هێلكه بكه‌ینه‌وه به ڕێگه‌ی تایبه‌تی، هه‌روها جووتیاره‌كانمان هان بده‌ین له ڕێگه‌ی حكوومه‌ته‌وه كه جگه له گه‌نم و جۆ ئه‌وه به‌ره‌و چاندنی گه‌نمه‌شامیش بڕۆن، هه‌روه‌ها له‌مانه‌ش گرنگتر كردنه‌وه‌ی بازاڕه بۆ ئه‌م به‌رهه‌مانه و ده‌عمی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی زیاتر بكرێت، چونكه كوالێتیی به‌رهه‌می ناوخۆیی له هێ ده‌ره‌وه باشتره، بۆیه پێویسته ڕۆشنبیریی به‌كارهێنانی به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌ناو هاووڵاتیان زیاتر بكرێت كه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێكی ناوخۆ گرانتریش بێت، به‌ڵام گرنگه كه كوالێتیی به‌رهه‌می ناوخۆ باشتره و ته‌ندروستتره.''
د یوسف هه‌روه‌ها له‌سه‌ر به‌نداوه‌كانی ئاو گوتی: كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر به‌نداوی ئاو زۆر ئیشی كردووه، بۆ نموونه، پرۆژه‌ی بۆندی ئاوی قوله‌ڕه‌ش له كۆیه، پرۆژه‌ی به‌نداوی خه‌نس له دهۆك، به‌نداوی كۆپان له گه‌رمیان، به‌نداوی دێوانه، به‌نداوی سه‌رقزل، ئه‌مانه كاری گرنگن حكوومه‌ت ئه‌نجامی داون، دیاره ئه‌م هه‌وڵانه له تمووحی كۆتاییی ئێمه نییه به‌ته‌واوی، به‌ڵام زۆر هه‌نگاوی جددیی بڕیوه و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.''
دكتۆر یوسف هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه پێویسته ئاژه‌ڵداری له كوردستان بكه‌ینه ئاژه‌ڵسازی له ڕووی ته‌كنیك و ڕێگای به‌خێوكردنی ده‌بێ جێبه‌جێی بكه‌ین، بۆ نموونه ئێمه حه‌وزی خۆڵیمان هه‌یه و حه‌وزی كۆنكرێتی، ئێمه له كوردستان 361 حه‌وزی خۆڵیمان هه‌یه، به‌ڵام ژماره‌ی حه‌وزی كۆنكرێتی 17 دانه‌مان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، له حه‌وزی خۆڵییه‌كه 985 تۆن به‌رهه‌ممان هه‌بووه، به‌ڵام له 17 حه‌وزه كۆنگرێتییه‌كه 1317 ته‌نی ماسی بۆ ساڵێك به‌رهه‌م هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه شێوازی ته‌كنیكیی به‌خێوكردن كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه، ئێستا شتێك په‌یدا بووه له ڕووی كشتوكاڵی پێی دەگوترێ کشتوكاڵی ڕه‌قه‌می، واته شته‌كان پێشكه‌وتوو بووه و به ژماره‌یه و ئێمه له كوردستان ده‌توانین سوودێكی زۆر ببینین له‌و ته‌كنه‌لۆجیایه. بۆ نموونه، شێوازی پێدانی ئالیك تۆ ده‌توانی به فه‌لی بیده‌یتێ و ده‌شتوانی بیكه‌یته پلێت كه پلێته‌كه چه‌ند قات باشتره و ئێمه پێویسته خۆمانی له‌گه‌ڵ بگونجێنین و به‌كاری بێنین.''
سه‌لاح جه‌لال




