سەباح شه‌ریف: له ڕاپەڕینی بازیاندا ئێمه دوو شه‌هیدمان دا

بازیان -KDP.info- به‌رپرسی ناوچه‌ی بازیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی ٦ی ئادار، ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی بازیان دژی ڕژێمی به‌عس، باسی ڕۆڵ و ده‌وری ڕێكخستنه‌كانی پارتیی بۆ هاندان و ئاراستەكردنی جه‌ماوه‌ر و شه‌هیدبوونی دوو هه‌ڤاڵی پارتیی دەکات كه له‌و ڕاپەڕینه‌دا له باینجان شه‌هید بوون.
سەباح شه‌ریف، به‌رپرسی ناوچه‌ی بازیانی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ''سه‌ره‌تا پیرۆزباییی 32 ساڵه‌ی ڕاپەڕین له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كان داده‌نه‌وێنین، دیاره پاش ڕاپەڕینی 5/3/1991 له ڕانیه، بۆ به‌یانیی ڕۆژی دواتر، واتا ٦ی ئادار، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی بازیان دژی داموده‌زگاكانی به‌عس ڕاپەڕین و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنترۆڵی ناوچه‌كه كه‌وته ده‌ست جه‌ماوه‌ر.''
گوتیشی: ''دیاره له‌و كاته‌دا به‌ره‌ی كوردستانی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه وه‌ك ڕێنماییی حزبی كه چالاكیی ڕێكخستنیمان هه‌بوو، به‌پێی ڕێنمایی له ڕاپەڕینی بازیاندا ڕێكخستنه‌كانی پارتیمان ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له هاندانی جه‌ماوه‌ر و ئاراسته‌كردنیان بۆ ڕاپەڕین دژی داموده‌زگاكانی به‌عس و سه‌رخستنی ڕاپەڕینه‌كه، به‌داخه‌وه ئێمه له‌و پرۆسه‌یه‌دا دوو شه‌هیدمان دا به ناوه‌كانی شه‌هید لوقمان شۆرناخی كه پێشتر پێشمه‌رگه بوو له لیژنه‌ی ناوچه‌ی شوان و شەهید كه‌مال حه‌سه‌ن شۆرناخی كه هه‌ردووكیان له باینجان له كاتی هێرشبردن بۆ سه‌ر داموده‌زگاكانی به‌عس شه‌هید بوون و گیانیان پێشكه‌ش به كوردستان كرد.''
سەباح شریف هه‌روه‌ها گوتی: ''دوای ڕاپەڕینی شاری ڕانیه، ڕاپەڕینی بازیان له‌و ڕووه‌وه زۆر گرنگ بوو كه توانیی شاڕێی كه‌ركووك-سلێمانی قه‌تع بكات و وای كرد ڕژێم نه‌توانێت هێزی لۆجستی و سه‌ربازی له كه‌ركووكه‌وه به شێوه‌ی زه‌وینی بگه‌یه‌نێته سلێمانی و وره‌ی هێزه‌كانی ڕژێم به ڕاپەڕینی بازیان ته‌واو تێك شكا و جۆره دابڕانێك له نێوانیان دروست بوو، ئه‌مه زه‌مینه‌یه‌كی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕاپەڕین له سنوورێكی دیاریكراودا قه‌تیس نه‌بێت و سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی تری كوردستانیش بگرێته‌وه كه ڕۆژی دواتر جه‌ماوه‌ری سلێمانیش ڕاپەڕی و دواین قۆناغی ڕاپەڕین ڕزگاركردنی كه‌ركووكی دڵی كوردستان بوو له نه‌ورۆزدا.''
سه‌لاح جه‌لال




