٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پەرلەمانی عێراق یادی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر و قوربانیانی هەڵەبجە و ڕاپەڕینی گەلی کورد کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان یادی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر و ڕاپەڕینی گەلی کورد و قوربانیانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە و تێیدا چەند چالاکییەک بەڕێوە چوو، لەوانە فراکسیۆنی پارتی وتەیەکیان پێشکەش کرد و پێشانگایەکی وێنەیی کرایەوە و جلوبەرگی کوردی لەلایەن پەرلەمانتارانی کورد لەبەر کرا.

سەگڤان یوسف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق یادی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر و قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ڕاپەڕینی گەلی کورد کرایەوە و لەو یادەدا سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بەشدار بوون و پەرلەمانتارانی کوردیش بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشدارییان کرد.''

سەگڤان یوسف گوتیشی: ''لە یادەکەدا وتەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆنەوە پێشکەش کرا و پێشانگایەکی وێنەییی بارزانیی نەمر و کارەساتی هەڵەبجە و ڕاپەڕین کرایەوە.''

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار