شایسته‌ی دارایی هیچ مانگێكی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان نافه‌وتێت

هەولێر-KDP.info- به‌رێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مانگانه پێویستی به زیاتر له پێنج ملیار دیناره بۆ دابه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت، "پاڵپشتیی دارایی هیچ مانگێكی قوتابیان نافه‌وتێت".
د. توانا نه‌جه‌ف، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به لانیكه‌مه‌وه مانگانه پێویستی به پێنج ملیار و 600 ملیۆن دیناری ده‌بێت بۆ دابه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان. به‌خۆشخاڵییه‌وه فه‌رمانی دابه‌شكردنی پاڵپشتییه داراییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌رچووه و بۆ ساڵی دووه‌مه له‌ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا پاڵپشتیی دارایی كه له ساڵی 2014ـه‌وه راگیرابوو، خه‌رجده‌كرێت.
د.توانا نه‌جه‌ف روونیكرده‌وه، "وه‌كو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گشتاندنمان به فه‌رمانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كانی زانكۆكان لیسته‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن و دواتر به‌پێی كالێنده‌ری زانكۆكان بڕی پاره‌كه بۆیان خه‌رجبكرێت و قوتابییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان شایسته داراییه‌كانیان وه‌ربگرن".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پاڵپشتیی دارایی ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه خه‌رجده‌كرێت یان بۆ ته‌واوی ساڵی خوێندنی 2022 -2023، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گوتی، "ئێمه له نووسراوه‌كه‌ماندا كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان ناردبوو، داوامان كرد پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023 نوێبكرێته‌وه و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به نووسراوه‌كه‌مان كردووه و ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پاڵپشتییه داراییه‌كه بۆ ته‌واوی ساڵی خوێندنی 2022 – 2023."
ناوبرا زیاتر گوتی، "هێشتا زیاتر له دوو مانگ له كاتی خوێندنی ئه‌مساڵی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان مایه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پێی ئه‌و كاته‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه شایسته داراییه‌كانی سه‌رجه‌م قوتابیان دابه‌شبكه‌ین. به‌دڵنیاییه‌وه شایسته‌ی دارایی هیچ مانگێكی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان نافه‌وتێت".




