ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە.
ئاماژە بەوەشدراوه، خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی)، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا کردنەوەی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەخرێتەڕوو.




