فازڵ ڕهئوف: ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بزاڤی ڕزگاریخوازی باشووری كوردستاندا

سلێمانی -KDP.info- فهرماندهیهكی هێزی پێشمهرگهی كوردستان له سهردهمی ڕاپهڕین باس له ڕۆڵی سهرۆك بارزانی و هێزهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دهكات لهپێناو ئامادهكاری بۆ ڕاپهرین و ڕۆڵی ئهوان له دهڤهری ڕانیه و سلێمانی و ههڵهبجه و دهڵێت، ئێمه له سێ میحوهری سهرهكییهوه هێزهكانمان جووڵاند بهرهو سهنتهری شار و قهزاكانی سلێمانی.
فازڵ ڕەئوف، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ڕێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێداوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەو شەڕە ناڕەوایەی نێوان عێراق و ئێران کە بووە ھۆی زیانی گەورەی هەردوو وڵات لە ڕووی مرۆیی و ماددی و كۆتاییهكهشی جگه له پهشیمانی بۆ ههردوو وڵات هیچ سوودێكی نهبوو، سهرهڕای 8 ساڵ جهنگی بێسوود لهگهڵ ئێران، دیسان ڕژێمی دڕندەی عێراق کە بەردەوام سەربەکێشە و شەڕخواز بوو دوای ماوەیەک پەلاماری کوێتی دا و لە سەرەتای ئابی ١٩٩٠ داگیری کرد و سوپاکەی و بەرپرسانی کەوتنە تاڵانی و کاولکردنی ئەو وڵاتە و بێ گوێدانە پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان و داخوازیی وڵاتانی هاوپەیمانان كه سێ مانگیان بۆ دانا تاوهكوو کۆتایی بەو داگیرکاریی و پێشێلکارییە بێنێ، بهڵام بهگوێی نهكردن و لە ئاکامدا سەرکێشییەکانی سەدام و ڕژێمەکەی جەنگێکی نوێی بۆ عێراق و خەڵکەکەی هەڵگیرساند و سوپاکەی خۆیشی تووشی زیانێکی قورس بوو كه هۆكارهكهی چۆڵنەکردنی کوێت بوو كه دواتر به دهیان دهوڵهت بڕیاری لێدانی ڕژێمی عێراقیان دا و شكستیان پێ هێنا لهو داگیركارییه".
فازڵ ڕەئوف هەروەها سهبارهت به پرۆسهی خۆئامادهكاریی سهركردایهتیی كورد بۆ ڕاپهڕین گوتی: "لەو بارودۆخەدا وەک بزوتنەوەی کورد و لایەنەکانی کوردستانی بە دەرفەتمان زانی لهبهر ئهوهی سوپای عێراق تووشی ئینهیارێکی تەکنیکی و لۆجستی و پێکهاتەیی بووەتەوە و تووشی شکستێکی جددی بووەتەوە، بۆ بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو شکستەی تووشی سوپای عێراق بووەتەوە، جەنابی سەرۆک بارزانی داوای لە لایەنەکانی بەرەی کوردستانی کرد و دەعوەتی کردن بۆ ڕاژان بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخهكه و بەرنامە داڕشتنی کورد، ئەوە بوو هەموو لایەنەکانی بەرەی کوردستانی بەرەو ڕاژان چوون، دیاره مام جلال ئەوکات لە دەرەوەی کوردستان بوو، نەوشیروان مستەفا كە جێگری بوو بهشداریی كرد، هەر لە کۆبوونەوەی یەکەم جەنابی سەرۆک بارزانی بووە سەرۆکی بەرەی كوردستانی و کاک نەوشیروان بووە جێگر لە کوردستان، سهرهنجام بەرنامەی تەواو دانرا و بەدوای یەکدا چەند کۆبوونەوەی چڕ و پڕ کرا، هەمو لایەنێك لە حزبەکان بەپێی سنوور و ژمارە و دەسەڵاتی بەرنامەی بۆ دانرا، بۆ زیاتر تەبایی و بەرنامەی باشتر جەنابی سەرۆک بارزانی لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی ڕاپەڕین لە مانگی١٢ی ١٩٩٠ بۆ چەند ڕۆژێک چووە سەرکردایەتیی یەکێتی لە قاسمەڕەش، کە ئەمە جێگای خۆشحاڵیی هەموو لایەک بوو، بەتایبەت یەکێتیی نیشتمانی.''
فازڵ ڕەئوف هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە: "لەو بارودۆخەدا ئێمە وەک ڕێکخستنی ئاشکرا و نەهێنی پارتی بۆ سەرخستنی ڕاپەڕینی کوردستان بەرنامەی خۆمان دانا کە بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەیەکی فراوان کرا لە بەرپرسی ناوچە بۆ سەرەوە، هەڵبەتە بەندە ئەوکات بەرپرسی ناوچەی سلێمانی بووم، سەرەتا کۆمەڵێک نامەی جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێزان کاک نێچیروان بارزانی و مهکتەبی سیاسیمان وەرگرت بۆ شانە چەکدارەکانی ناوخۆ و هاوکاری ڕاپەرین و هەوەها هەڤاڵان و لایەنگران و دۆستانی پارتیمان لەناو شار و شارۆچکەکان لەگەڵ نامەی لقی ٤ کە تایبەت بوو بە کاروبارەکانی ئێمە لەو سنوورە، بۆیە هەر لق و ناوچەیەک بەپێی بەرنامە و توانا خۆی کۆ کردەوە، ئێمە وەک ناوچەی سلێمانی بۆخۆم و چەند هەڤاڵی تر لە خەتی شارباژێرهوە لەگەڵ مام نادر قەڵادزێی ڕەحمەتی و شەهید بارزان عەبدوڵا و چەند هەڤاڵی تر لای (سونێ)وە کۆمەڵێک نامەی زۆرمان گەیاند، هێزهكانی خۆمان لە سنووری سلێمانی بەسهر سێ میحوەردا دابهش كرد، لە سلێمانی بەڕێز کاک کەمال حەسەن و میحوەری هەڵهبجەی شەهیدی سەرکردە خاڵە عەفان بوو، میحوەری سنووری دووکان و جافایەتی من دیاری کرام، ئەو کاتە بەڕێز کاک قادر قادر بەرپرسی لقی ٤ و بەرپرسی میحوەرەکان بوو، ئێمە خۆمان و پێویستییەکانمان بۆ ڕێگا ئامادە کرد و چاوەڕوانی ئەمری سەرکردایەتیی بەرە بووین، تەوزیعاتی باش کرابوو لە هەڤاڵانی ڕێکخستن لە چین و توێژەکان و شەخسیات هەمووی ئەرکی خۆی بۆ دیاری کرابوو، چاوەڕێی کاتژمێری سفر بووین بۆ دەسپێکردنی پرۆسەکە، لە ٤ی ٣ ئاگادار کراین هەر هێزەو لای خۆیەوە بەپێی بەرنامە دابەزێ، له ڕووی كهرهستهوه بۆ پەیوەندیی جیهاز و جفرە و بەرنامەی باش دانرابوو، لە سنووری خۆمان لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان پەیوەندیی و تەنسیقمان هەبوو، ڕۆژی ٥ی ٣ چەخماخەی ڕاپەرین لێ درا و سەرۆک بارزانی لە قەڵادزێوە بەرەو دەروازەی ڕاپەڕین، ڕانیە دابەزی لەگەڵ بەرپرسانی تر کە لەوانە نەوشیروان مستەفاشی لەگەڵ بوو، ئێمەش لە میحوەرەکانی خۆمانەوە لە شارباژێڕەوە بەرەو شاری هەڵمەت و قوربانی بەرێ کەوتین، لە شەوی ٦ی ٣ گەیشتینە نزیک شاری سلێمانی و بەربەیانی ٧ی ٣ تێکەڵی جەماوەر بووین، بەڕاستی ڕۆژێکی زۆر مێژوویی و خۆش بوو، ئاواتێکی گەورە و پیرۆز بوو، زۆر شوێن مابوو پاک بکرێتەوە لە ڕژیم بە هاوکاریی جەماوەر و هێزی پێشمەرگە ڕووماڵی پاککردنەوەی بەعس کۆتایی هات، جەماوەری کوردستان دەوری سەرەکییان هەبوو لەگەڵ هەڤاڵانی ڕێکخستن و شانە چەکدارەکانی دۆستمان لەناو ڕژێم بۆ ڕاپەڕین هاوشان لهگهڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پرۆسەی پاکسازی بەردەوام بوو تاکوو لە ڕۆژی نەورۆزی پیرۆز کهرکووکی دڵی کوردستانیش ئازاد کرا و کۆتایی بە دەسەڵاتی ڕژێمی فاشیستی بەعس هێنرا".
شایانی باسه، له ڕووداوهكانی ڕاپهریندا فازڵ ڕهئوف له شهڕی ئهزمهڕ دژ به هێزه داگیركهرهكانی بهعس بهسهختی بریندار بوو و تا ئێستاش ئاسهواری سهختی برینهكانی پێوه دیاره، ناوبراو كتێبێكی بیرهوهریی پێشمهرگایهتیی نووسیوه لهژێر ناونیشانی (بهرهو خۆر).
سەلاح جەلال




