نێچیرڤان بارزانى: یه‌كڕیزى و ته‌بایى هه‌وێنى سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌رین بوو

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێستا گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانییه‌وه، ده‌بێت وانه‌ى سه‌ركه‌وتن له ڕاپه‌ڕین وه‌ربگرن. ده‌بێ یه‌كڕیزى و ته‌بایى و یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌كاركردن، بكه‌نه هه‌وێنى سه‌ركه‌وتن و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان."
په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له یادى ڕاپه‌ڕیندا:
یادى سى و دوو ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ى ئازارى 1991 له خانه‌واده سه‌ربه‌ر‌زه‌كانى شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕین و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى گه‌لى كوردستان، به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه پیرۆز ده‌كه‌م. به ڕێز و شكۆوه یادى شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه، سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین.
ڕاپه‌ڕین هه‌ستانێكى مێژوویى و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى جه‌ماوه‌ریى سه‌رتاسه‌ریى گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌كانییه‌وه كه به پشتگیریى پێشمه‌رگه و به‌ره‌ى كوردستانى، له دژى سته‌م و زۆردارى ڕاپه‌ڕى. پێشمه‌رگه و ڕۆڵه‌كانى كوردستان بۆ ئازادى، بۆ ژیان و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، گیانیان خسته سه‌ر ده‌ست و به‌ره‌نگارى مه‌رگ بوونه‌وه.
یه‌كڕیزى و ته‌بایى، هه‌وێنى سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌رین بوو كه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستانى له ئازادى، په‌رله‌مان، حكوومه‌ت، فیدراڵى و چه‌سپاندنى مافه‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فیدراڵ‌دا به‌دیهێنا. ئێستاش گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانییه‌وه، ده‌بێ وانه‌ى سه‌ركه‌وتن له ڕاپه‌ڕین وه‌ربگرن. ده‌بێ یه‌كڕیزى و ته‌بایى و یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌كاركردن، بكه‌نه هه‌وێنى سه‌ركه‌وتن و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان.
له‌م یاده شكۆداره‌دا، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵ و توانا‌مان بۆ ئه‌وه ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه پیرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕین و ئه‌و خه‌ونانه‌ى شه‌هیدان له‌پێناویاندا گیانیان به‌خشى. وه‌ك چۆن له ڕاپه‌ڕیندا پێكه‌وه سه‌ركه‌وتین، گه‌لى كوردستان به هه‌موو ڕه‌نگ و پێكهاته‌كانیه‌وه سه‌ركه‌وت، ئێستاش سه‌ركه‌وتن و مسۆگه‌ركردنى داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، ته‌نیا و ته‌نیا یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كترقبووڵكردنه.
به‌رز و شكۆدار بێت یادى ڕاپه‌ڕین.
شاد و ئارام بێت گیانى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
3023/3/5




