٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە مێرگەسۆر جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری شارەوانییەکانی سۆران جێبەجێ دەکرێن، لەوانەش؛ جووتسایدێکی ستراتیژی لە ناحیەی گۆڕەتووی سەر بە قەزای مێرگەسۆر.

خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێن، یەکێک لەو پڕۆژانە دووسایدێکی سەرەکییە لە ناحیەی گۆڕەتووی سەر بە قەزای مێرگەسۆر، کە سەبارەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، سەردانی قەزای مێرگەسۆرمان کردووە و لەگەڵ ئیدارەی قەزاکە لە نزیکەوە شوێنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەمان بینیوە.

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران گوتیشی، پڕۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و دوای تەواوبوونی سوودێکی زۆری بۆ ناوچەکە دەبێت، چونکە دەبێتە یەکێک لە پڕۆژە گرینگەکانی سنووری قەزای مێرگەسۆر و، جوانییەکی دیکە دەبەخشێتە ناحیەی گۆڕەتوو.

ئیسماعیل روونیشی کردەوە، لەگەڵ قایمقامی مێرگەسۆر و تیمی ئەندازیاری شارەوانییەکان دوای گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەکە، بڕیارمان دا کاروبارە کارگێڕی و ھونەرییەکانی پڕۆژەکە لە ئایندەیەکی زوودا تەواو بکرێن، بۆ ئەوەی پڕۆژەی دووسایدی گۆڕەتوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار