سبەی به به‌شداریی نوێنه‌رانی هه‌ر چوار پارچه یادی بارزانیی نه‌مر ده‌كرێته‌وه

هۆڵه‌ندا-KDP.info- سبەی یه‌كشه‌ممه 5/3/2023 له هۆڵه‌ندا له TABORKEK Maasstraat2 1442 RV Purmerend1 به سه‌رپه‌رشتیی لیژنەی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموكراتی كوردستان، یادی كۆچی دوایی بارزانیی نه‌مر به به‌شداریی حیزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و نوێنه‌ری ئایین و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان له دیاسپۆرا ده‌كرێته‌وه.
عه‌لی هرووری، به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له هۆڵه‌ندا، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی کوردستانی راگه‌یاند: "وه‌ك لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتیمان به فراوانی یادی كۆچی دوایی بارزانیی نه‌مر ده‌كه‌ینه‌وه، له‌م یاده‌دا هه‌موو ساڵێك خه‌ڵكێكی زۆر له چین و توێژ و ئایینه جیاوازه‌كانی كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ن له دیاسپۆرا به به‌شداریی به‌رپرسانی لقی 6ی پارتی و نوێنه‌ری لیژنه ناوچه‌كانی پارتی له سه‌رجه‌م ئه‌ورووپا و هەروەها حزبه‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له رۆژهه‌ڵات و باشوور و رۆژئاوا و باكوور به‌شدار ده‌بن، کە نوێنه‌ره‌كانیان په‌یامیان ده‌بێت".
هرووری گوتیشی: "ئه‌م یادە وای كردووه، كه له موسڵمانه‌وه تا مه‌سیحی، ئه‌رمه‌نی، یه‌هودی، ئێزدی و كاكه‌یی و ئاشووری هه‌موو پێكه‌وه به‌شداری یاده‌كه بن و له لایه‌ن پیاوانی ئایینی ئه‌و ئایینزایانه‌وه په‌یام پێشكه‌ش ده‌كرێ، ئه‌مساڵیش دوای 2 ساڵ پچڕان به هۆی په‌تای كۆرۆناوه، دیسان ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه، شایانی باسه ئافره‌تان له پێكهێنان و ساز كردنی ئه‌م یاده‌دا رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه و له لایه‌ن چه‌ندین ده‌زگای میدیاییه‌وه یاده‌كه راسته‌وخۆ رووماڵی بۆ ده‌كرێت".
سه‌ڵاح جه‌لال




