٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. سیابولێلا ماندێلا: ماندێلا کە لە زیندان ئازاد بوو، گوتی ئازادیی ئەفریقا تەواو نابێت تاکوو ئازادی کوردستان تەواو نەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە -KDP. info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢/٣/٢٠٢٣ د. سیابولێلا ماندێلا، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد، لە مۆنۆمێنتی شەهیدان گوتی، کورد و ئەفریقای باشوور مێژووی هاوبەشیان هەیە، ماندێلا لە زیندان ئازاد بوو، گوتی، ئازادیی ئەفریقای باشوور تەواو نابێت تاکوو ئازادیی کورد و نەتەوەکانی تری ژێردەسته بەدەست نەهێندرێت.

د. سیابولێلا ماندێلا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند: "باسی مەرگەساتی هەڵەبجەی کرد و دەڵێت، مێژوویەکی هاوبەشمان هەیە و پێوەندیمان هەیە لەگەڵ گەلی کورد، ئەفریقای باشوور بە هەمان مەرگەساتدا ڕۆیشتووە، بۆ دروستکردنی پردی پێوەندی و دڵنیا بین لە داهاتوودا کارەساتی هاوشێوە ڕوو نەداتەوە".

د. سیابولێلا ماندێلا دەڵێت: "چۆن سەدام حوسێن، جینۆسایدی گەلی کوردی کردووە، سپیپێستەکان کەمینە بوون و دەسەڵاتیان هەبوو، بەرنامەیان ئەوە بوو ڕەشپێستەکان لە ئەفریقای باشوور لەناو بەرن".

ماندێلا گوتی: "سەرۆک ماندێلا لە ساڵی 1992 ئازاد بوو یەکێک لە قسەکانی ئەوە بووە دەڵێ، ئازادیی ئەفریقای باشوور تەواو نابێت تاکوو ئازادیی خەڵکی کورد و نەتەوەکانی تری ژێردەست بەدەست نەهێندرێن.''

گوتیشی: "ماندێلا هەمیشە خەڵکی کوردستانی بە خەڵکی خۆی زانیوە و وای داناوە ئازادیی ئێمە تەواو نییە تاوەکوو خەڵکی کوردستان ئازادیی خۆیان بەدەست نەهێنن".

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار