د. ئیدریس ڕه‌مه‌زان: پرۆژه‌ی بانكیی هه‌ژماری من سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ متمانه‌ی بانكی له كوردستان

هه‌ولێر –KDP.info- پسپۆڕێكی دارایی و بانك له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ئه‌ژماری بانكیی (ئه‌ژماری من) دەڵێ، بنیاتنانی ئه‌م سێكته‌ره له كوردستان هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه بۆ ئاشناكردن و ڕاهێنانی خه‌ڵك له‌سه‌ر سیسته‌می بانكیی نوێ و سێكته‌ری ئه‌لكترۆنیی نه‌ختینه له لایه‌ك و له لایه‌كی تریشه‌وه لۆد و زه‌ختی نه‌مانی نه‌ختینه‌یی له‌سه‌ر بانكه‌كان زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه و دواجار له فراوانبوونی ئه‌م سیسته‌مه‌دا خه‌ڵك ناچار نابێ بۆ پارەگواستنه‌وه په‌نا بۆ نووسینگه‌كانی دراو و شوێنی لاوه‌كی ببات.
پ. ی. د. ئیدریس ڕه‌مه‌زان، پسپۆڕی دارایی و بانك و مامۆستای كۆلێجی كارگێڕی و داراییی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: به نیسبه‌ت پرسی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی بانكیی (ئه‌ژماری من) یان ئه‌و ژماره بانكییه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر كرا، ئه‌مه له‌م كات و ساته‌دا گرنگی تایبه‌تیی خۆی ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌ر و تاك و پیشه‌وەران و به شێوه‌یەكی گشتی بۆ خه‌ڵك و له ڕووی ئه‌وه‌ی كه زانیاری و تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی فراوان بكات له‌سه‌ر پرسی نه‌ختینه و بانك و ئه‌ژماری بانكی به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه، چونكه خه‌ڵكی ئێمه تا ئێستا هه‌ر ئاشنایه به كاش و ڕاكێشانی پاره چ بۆ مووچه بێت، یان هه‌ر جۆره ئیلتزامێكی تر بێت، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له ئه‌ژماری بانكی متمانه ده‌گێڕێته‌وه بۆ بانكه‌كانی ئێمه و وا ده‌كات كه بانكه‌نمان نه‌ختینه و ڕه‌سیدی تیا نه‌مێنێت و ئه‌مه‌ش سیقه و متمانه به بازرگان و پیشه‌وه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و خه‌ڵك به شێوه‌ی گشتی ده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌ژماری له‌م شێوه‌یه ئاسانكاریی به‌رچاو بۆ هاووڵاتییان ده‌كات ته‌نانه‌ت له گه‌شته‌كانیاندا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌كاری بێنن له داهاتوودا له ڕێگه‌ی كڕین و فرۆشتن و حاڵه‌تی تر، هه‌روه‌ها ئه‌م فشاره زۆره‌ی تاك و فه‌مانبه‌ران له‌سه‌ر بانك به شێوه‌ی كاش كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ ده‌ستپێكی ئه‌و مۆدێله‌ی كه هه‌ركه‌س به ئه‌ندازه‌ی خۆی پاره له بانك ڕاده‌كێشێت و له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و كه‌سه له‌ناو بانكدا به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌ژمار و خزمه‌تگوزارییه بانكییه‌كان ده‌بێته خاوه‌نی ئیعتبار و ڕه‌سیدی خۆی، جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه كه حكوومه‌ت ده‌ستی به‌م پرۆسه‌یه كردووه و كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی سیووله‌یی و بانكی له كۆڵ كوردستان ده‌كاته‌وه كه ساڵانێكه به‌رۆكی گرتووین و خه‌ڵكیش ڕادێنێ له‌سه‌ر سیسته‌می نوێی بانكی و هه‌م پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر بانك و نه‌ختینه‌یی كه‌م ده‌بێته‌وه.
دكتۆر ئیدریس هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م جۆره ئه‌ژمارانه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی نه‌ختینه‌یی و لۆدی پاره‌ڕاكێشانی نه‌ختینه‌یی له‌سه‌ر بانکه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و بانكه‌كان به متمانه‌یه‌كی زیاتره‌وه ده‌توانن كاره‌كانیان بكه‌ن و خزمه‌تگوزاریی زیاتر به هاووڵاتییان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانك ڕۆڵێكی زۆری هه‌یه له په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه و شه‌فافیه‌تی زیاتر ده‌خوڵقێنێ و جێگیری ئابووری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و هۆكارێكی گرنگه له ڕووی په‌ره‌پێدانی ئابووری، چونكه هه‌موو سێكته‌ره‌كان په‌یوه‌ندییان به سێكته‌ری نه‌ختینه‌وه هه‌یه، ئه‌م سێكته‌ره هه‌چی زیاتر شه‌فافیه‌ت بنوێنێت كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت و تاك سوودی زیاتری لێ ده‌بینێت و تەنانه‌ت ڕێگر ده‌بێ له سپیكردنه‌وه‌ی پاره به قاچاخ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هۆكارێكی زۆر گرنگه بۆ متمانه‌ی ئابووری و خه‌ڵك له ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات، نه‌ك په‌نابردن بۆ نووسینگه‌كانی حه‌واڵه و ڕێوشوێنی لاوه‌كی.
سه‌لاح جه‌لال




