نێچیرڤان بارزانى و سكرتێرى گشتیى UN كۆبوونه‌وه

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/3/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، پیشوازى له به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌نگاوەكان و گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و دۆخى شه‌نگال، خرانه به‌ر باس و تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى بنه‌ماكان و ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و كارنامه‌كه‌ى خسته ڕوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، چاوه‌ڕوانیش هه‌یه كە به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت جدییه. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌زر نرخاند.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵیى خۆى به هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا و پشتگیریى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه وە‌ك سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان لە كاتی یاسایی‌ی خۆیدا ڕۆژی ھە‌ڵبژاردن دیاری دە‌كات و دە‌بێ لە‌مساڵدا ھە‌ڵبژاردن ئە‌نجام بدرێت.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستى و گرنگیى جێبه‌حێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، تا ببێته هانده‌ر و ڕێخۆشكه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدییه‌كان بۆ سه‌ر زێد و ناوچه‌كانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش، به‌ڕێز سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆییه‌كان و یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كان، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و له ده‌ره‌وه‌ش به‌هێز ده‌كات.
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




