٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. چنار سەعد بۆ KDP: پەیوەندی بەشی دیراسات و پێگەیاندن لەگەڵ کۆمەڵگای ئاکادیمی کوردستان فراوانتر دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە ٢٨-٢-٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان میوانداریی تایبەتی بۆ ژمارەیەک ئاکادیمی، مامۆستا و توێژەر و پسپۆڕانی زانستی و ناوەندی لێکۆلینەوە ساز کرد.

د. چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "بەشی دیراسات و پێگەیاندن ھەوڵ دەدات و بەرنامەی ھەیە بۆ ئەوەی ببێتە پردێک لە نێوان ناوەندە ئاکادیمی و ھزری و لێکۆلێنەوەکانی کوردستان بۆ گەیاندنی پەیام و ئەو لێکۆڵینەوە و شیکارییانەی کە ھەیانە لە ناوەندەکانی توێژینەوە بەتایبەتی لە بوارەکانی بەڕێوەبەری سیاسی و بەڕێوەبردنی حزبی و کار و پرۆسەی دیموکراتی لە ھەرێمی کوردستان".

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات، ئێمە ھەست دەکەین کە جۆرێک لە دووربوونەوە و بۆشاییەک ھەیە لە نێوان سیاسیەکان و ئاکادیمییەکان، بۆیە ھەوڵمدا لە ڕێگەی ئەو چالاکییەوە پەیوەندییەکان فراوانتر بکەین و ئەو ھێڵی پەیوەندییە پتەو بکەین، دیارە ئەوە بەرنامەی بەردەوامی ئێمە دەبێت و ماوە ماوە لەگەڵ توێژێک و ژمارەیەک ئاکادیمی لەسەر ئاستی ھەموو پارێزگاکان دانیشتن دەکەین بۆ گۆرینەوەی بیروڕا لە گەڵیان و سوود وەرگرتن لە تواناکانیان لە پرۆسەی پێگەیاندندا.

 

سەلاح جەلال

 

هەواڵی پەیوەندیدار