نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ ماكفارلان كۆبووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/3/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ ماتی‌و ماكفارلان، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى تیرۆر، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینى سوپاس و پێزاینن بۆ پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى به‌ربه‌ست و كێشه‌كان، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پابه‌نده و له پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستن و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆسه‌كه سه‌رده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى دیكه‌ى دۆستى كرد بۆ هاوكارى و پشتگیری‌یان له پرۆسه‌كه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هێشتا داعش له عێراق و سووریا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرایەوە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و نه‌هێشتنى یه‌كجاره‌كیى داعش.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى كه‌مپى هۆڵ له سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




