٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئه‌لعه‌بادى كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/3/1 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیران پێشووترى عێراق، دۆخى سیاسیى عێراق، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان و ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م عێراقیان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بار و به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نیوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌ردانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نیوانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ پێویستیى هاریكارى و كارى پێكه‌وه‌یى له‌نێون هێزه‌ عێراقییه‌كاندا كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به‌ هاووڵاتیان.

په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو

هەواڵی پەیوەندیدار