٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵیۆزى ڕووسیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/3/1 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئێلبروس كوتراشێڤ باڵیۆزى ڕووسیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى، دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كیشه‌كانى نێوانیانى، تاتوێ كرد.

هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین سه‌ردانى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا بۆ به‌غدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراینا و لێكه‌وته‌كانى و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.‏


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق

 

هەواڵی پەیوەندیدار