دكتۆر وه‌عدی سوله‌یمان: بارزانیی نه‌مر ئه‌ندازیاری به‌یاساییكردنی پرسی كورده له عێراق

هه‌ولێر -KDP.info- پسپۆرێكی یاسایی له ڕۆژی كۆچی دواییی بارزانیی نه‌مردا باس له‌وه ده‌كا کە مه‌لا مسته‌فای بارزانی جگه له ڕابه‌رایه‌تیی خه‌باتی چه‌كداری و سیاسیی كورد، ئه‌ندازیاری به‌یاساییكردنی پرسی كورده له عێراق و یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی‌ی مافی كوردستانیان له عێراقدا ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970یه كه له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانیی نه‌مر عێراق ناچار كرا به‌فه‌رمی دان به پرسی كورددا بنێت.
دكتۆر وه‌عدی سوله‌یمان، ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان و پسپۆری یاسایی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ''دیرۆكی مه‌لا مسته‌فای بارزانیی قاره‌مان و كۆڵنه‌ده‌ر و ڕابه‌ر ناتوانرێ له چه‌ند دێڕ و گوته‌یه‌كی كورتدا باسی لێوه بكرێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌توانین له ڕووی په‌ره‌سه‌ندنی یاسایی‌ی پرسی كورد له عێراقدا ئاماژه‌یه‌كی كورت به ڕۆڵی جه‌نابیان بكه‌ین، كاتێك بارزانیی نه‌مر و هه‌ڤاڵه‌كانی پاش ڕووخانی كۆماری كوردستان به‌ره‌و سۆڤیه‌ت ڕۆیشتن، ماوه‌ی 10 ساڵی پێ چوو كه له عێراقدا كۆمه‌ڵێك حه‌ده‌سی سیاسی ڕوویان دا كه یه‌ك له‌وانه بریتی بوو له هه‌ڵوه‌شانی سیسته‌می پاشایه‌تی و هاتنه‌سه‌ر كاری عه‌بدولكه‌ریم قاسم و دروستبوونی سیسته‌می كۆماری، كاتێك عه‌بدولكه‌ریم قاسم بوو به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات له دوای كوده‌تای 14ی ته‌مووز 1958 داوای له بارزانیی نه‌مر كرد كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و سۆز و په‌یمانیدا كه مافی كورد و كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت كه دیاره به‌داخه‌وه ڕه‌هه‌ندێكی شكلیی هه‌بوو و نه‌بووه ڕاستەقینه و وه‌عده‌كان جێبه‌جێ نه‌كران و بووه هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق شه‌ڕی به كوردستان فرۆشت و شه‌ڕی دژی بارزانی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و دوای ئه‌وه‌ش بۆ به‌رگری له خاك و گه‌لی كوردستان شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌ستی پێ كرد و خه‌ڵكی كوردستان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ به‌ست بۆ سه‌رخستنی ئه‌و شۆڕشه، دیاره عێراق قه‌ت جێگیر نه‌بووه، دواتر كه عه‌بدولسه‌لام عارف هاته سه‌ركار له 1964 ئه‌ویش هه‌ندێك وه‌عد و به‌ڵێنی دان كه پرسی كورد چاره بكرێت، به‌ڵام دیار بوو دیسان ئه‌و وه‌عد و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ نه‌كرا و عرووبه هێژمۆنیی زیاتر بوو له عێراق و دیسان شه‌ڕیان به كوردستان فرۆشته‌وه.
دكتۆر وه‌عدی هه‌روه‌ها گوتی: مه‌لا مسته‌فای بارزنی له مێژووی ئێمه‌دا وه‌ك ئه‌ندازیاری ڕاسته‌قینه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كوردستان دێته ئه‌ژمار، كه قاره‌مانێتی و كۆڵنه‌دانی بارزانیی نه‌مر بووه هۆی ده‌ستپێكی دروستبوونی قۆناغی یاسایی‌ی مافه‌كانی كورد له حكوومه‌تی عێراقدا و حكوومه‌تی عێراقی ناچار كرد كه ڕێككه‌وتنی 11ی ئازادی 1970 ئیمزا بكات و ئه‌مه‌یش بوو به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی به‌هێز له مێژووی ده‌وڵه‌تی عێراق و حكوومه‌تی عێراقی ناچار كرد كه دان به مافی گه‌لی كوردستاندا بنێت، دیاره به داخه‌وه وه‌ك هه‌میشه دوژمنانی گه‌لی ئێمه به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه كه مافی كوردان كه له عێراقدا دانیپیانراوه سه‌رپێچیی له‌سه‌ر بكرێت و نه‌هێڵرێ جێبه‌جێ بكرێت، دیاره حكوومه‌تی به‌عسی گۆڕبه‌گڕ ئه‌و ڕێكکه‌وتننامه‌ی پێشێل كرد به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران دژی ڕێككه‌وتنه‌كه پێكه‌وه ڕێك كه‌وتن و، دیسان شێوازێكی نوێ له خه‌بات و تێكۆشانی شۆڕشگێری بۆ ده‌سته‌به‌ری یاسایییانه‌ی پرسی سیاسیی كورد ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام ڕێكکه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار بنه‌مایه‌كی یاسایی بۆ پرسی سیاسی كورد دانا كه مه‌لا مسته‌فای بارزانی ئه‌ندازیاری ئه‌و پرسه یاسایییه بووە.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه حكوومه‌ته‌كانی عێراق پاش ڕێكکه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار پشتیان له به‌ڵێنەكانیان كرد و په‌لاماری كوردستانیان دا، به‌ڵام خه‌بات و تێكۆشان و ڕێبازی بارزانی بوو به ڕێنیشانده‌ری سه‌ركردایه‌تیی كوردستان و دواتر ڕاپه‌ڕینی 1991ی لێ كه‌وته‌وه كه تێیدا كورد تا ئێستا به‌ره‌وپێشی ده‌بات و دوای 2003 عێراق چووه قۆناغێكی نوێ كه له‌سه‌ر ڕێبازی بارزانیی نه‌مر له سۆنگه‌ی یاسایییه‌وه فیدراڵیزمی بۆ گه‌لی كوردستان به‌رهه‌م هێنا و ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می خه‌بات و سه‌ركردایه‌تی و لێزانیی بارزانیی نه‌مر بووه له ڕابردوو كه ئه‌مڕۆ كورد له ده‌ستووری عێراقدا به‌فه‌رمی خاوه‌نی مافی سه‌لمێنراوی خۆیه‌تی له چوارچێوه‌ی فیدراڵیزمدا.
سه‌لاح جه‌لال




