٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە زیاتر لە ملیارێک دینار كۆڵانەكانی گردجووتیار قیرتاو دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەگوژمەی 145 میۆن دینار پڕۆژەی قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی گردجووتیاری هەولێر جێبەجێدەکرێت، وەزارەتی شارەوانیش لەوبارەوە رایگەیاند، کە ئێستا پڕۆژەکە بەردەوامە و، بەوەش ئاستی خزمەتگوزارییەکانی ئەو شوێنە بەرز دەکاتەوە، هاوکات چەندین پڕۆژەی دیکەی گرینگیش لە شاری هەولێر، لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە راگەیاندراوێکیدا، کە بڵاوی کردۆتەوە، تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی (1,145,322,500)دینار کارکردن لە پرۆژەی کۆنکرێت و قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى گردجووتیار، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامە.

قۆناغی یەكەمی ئەو پرۆژەیە بە گوژمەی (364,355,000)دینار لەسەر داهاتی شارەوانی و، قۆناغی دووەمیش بە گوژمەی (380,120,000)دینار لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێدەكرێن، هەروەها گوژمەی قۆناغی سێیەمیش بریتییە لە (400,847,500)دینار و بە هاوبەشی لەسەر بودجەی پارێزگەی هەولێر و داهاتی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

هەر لە راگەیاندنی وەزارەتەکەدا هاتووە، کە ئەو پڕۆژەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكەی شاری هەولێر هەیە و، ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شوێنەكەش بەرز دەكاتەوە.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، کە ئێستا لە شاری هەولێر چەندین پڕۆژەی دیكەی گرینگ لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار