٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێرکۆ حەبیب: KDP ڕاستگۆیانە، پیشەییانە و بابەتیانە کار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

میسر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میسر، لە پەیامێکدا دەڵێ، ماڵپەڕی KDP.info ڕاستگۆیانە، پیشەییانە و بابەتیانە کار دەکات و توانیویەتی ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی هەواڵ.

دەقی پەیامەکە: 

بەڕێز بەڕێوەبەری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان KDP.info

بەڕێزان سەرجەم كارمەند و ستافی ماڵپەڕی پارتی

بە بۆنەی 12یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە یەكە بەیەكەی ئێوەی بەڕێز دەكەم و هیوای هەردەم سەركەوتن و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازم.

لە ماوەی ئەم 12 ساڵەدا، ئەو ڕاستییە بۆ هەموو لایەك دەركەوت كەوا ئەو ماڵپەڕە توانی بە شێوازێكی ڕاستگۆیانە و پیشەیی و بابەتیانە درێژە بە كارەكانی بدات و ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگی هەواڵ، بێگومان ئەم شێوازەی كاركردن سەرچاوە لە دڵسۆزیی كارمەندان و پابەندبوونیان بە ڕێبازی جەنابی بارزانیی نەمر و ڕێنماییەكانی پارتیمان وەردەگرێت، كە هەردەم پارتی لە خزمەت گەل و نیشتماندایە، هەروەها ئەو ئاستەی ئێستای ئەو ماڵپەڕە بە كەسانی شارەزا و دڵسۆز ئەنجام دەدرێت، كە شەونخونی دەكەن بۆ گەیاندنی هەواڵی ڕاست و دروست.

دووبارە پیرۆزبایی و هیوای هەردەم سەركەوتن و زیاتر بەرەوپێشچوون.

 

شێركۆ حەبیب

بەرپرسی مەكتەبی پارتی لە وڵاتی میسر

 

 

                     

 

هەواڵی پەیوەندیدار