٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: هەمیشە ڕاستگۆیی بنەمای کاری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، هەمیشە ڕاستگۆیی، بنەمای کارکردنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بۆیە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بە بۆنەی 12 ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم کادیر و کارمەندانی ئەو ماڵپەرە دەکەم و هیوادارم هەمیشە سەرکەوتوو بن و بەردەوام بن لە کارەکەتان.''

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: ''ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە ڕاستگۆیی بنەمایی کارکەیان بووە، بۆیە دەستخۆشیتان لێ دەکەم و دووبارە ئەو یادەتان لێ پیرۆز بێت.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار