٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعدوون: پێویستە یاسای نەوت و غاز لە عێراق بەپێی دەستوور ئامادە بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- شارەزایەکی یاسا و دەستووری عێراق دەڵێت، پێویستە یاسای نەوت و غاز لە عێراق بەپێی دەستوور ئامادە بکرێت و مافی  هەرێمی کوردستانیش لەو یاسایەدا جێگیر بکرێت.

موحسن سەعدوون، شارەزای یاسا و دەستووری عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستتان گوتی: ''لە پارێزگای دهۆک کۆڕبەندێک ساز کرا لەبارەی یاسای نەوت و غاز لە عێراق کە زانکۆی دهۆک کۆلیژی یاسا ڕێکی خستبوو و مامۆستایانی یاسا تێیدا بەشدار بوون و ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، دکتۆر سەباح سوبحی و پەرلەمانتارانی کوردستان و کەسایەتیی دیکەش ئامادە بوون و گفتوگۆ کرا لەبارەی یاسای نەوت و غاز کە بەپێی دەستوور نەوت و غاز مڵکی هەموو خەڵکی عێراقە و پێویستە دەسەڵاتی هاوبەش لە بواری نەوت و غاز لە نێوان هەرێم و عێراق هەبێت، ئەمە بەپێی دەستووری عێراق، بۆیە باسمان لەوە کرد، هەر بڕیارێک دەربارەی یاسای نەوت و غاز بدرێت، پێویستە بەپێی ماددەی 111 و 112 و 115ی دەستووری عێراق بێت.''

موحسن سەعدوون گوتیشی: ''هەمووان کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە یاسای نەوت و غاز بەپێی دەستوور دەربچێت و مافی هەرێمی کوردستانیش لەناو ئەو یاسایەدا جێگیر بکرێت.''

سەعدوون ڕوونیشی کردەوە: ''پێویستە بۆ ئامادەکردنی یاسای نەوت و غاز هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەبێت و چۆن دستوور باسی کردووە بەو شێوەیە ئامادە بکرێت و مافی هەرێمی کوردستان و عێراقیشی تێدا بێت.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار