٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: ماڵپەڕی KDP سەرچاوەیەکی گرنگی زانیارییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  نەقیبی سەندیکانی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزباییی 12 ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، سەرچاوەیەکی گرنگی زانیارییە و توانیویەتی خۆی لەگەڵ هەموو پێشهاتەکاندا بگونجێنێت و خێرا بێت لە گەیاندنی زانیاری.

حاکم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پیرۆزباییی 12 ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هاوکارانم و بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕ دەکەم، کە بەردەوامن لە خەباتی پیشەییی خۆیان لەو ماڵپەڕە ئازیزە، بێگومان ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گرنگە، بەهۆی ئەوەی هی حزبێکی گەورەیە کە لە هەڵبژاردندا یەکەمین حزبی سەر ئاستی عێراق بوو، هەروەها بە سەنگینییەوە زۆرینەی دەنگی کوردستانی بەدەستە، بۆیە ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بڵاو دەبنەوە، بایەخی خۆیان هەیە و بە بەرپرسیارێتییەوە بڵاوی دەکەنەوە، بۆیە دەتوانم بڵێم کە سەرچاوەیەکی گرنگی زانیارییە و هەوڵی داوە تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتووانە ڕەچاوی پرۆفیشناڵبوون و پیشەییبوون لە بابەتەکانیدا بکات".

حاکم ئازاد گوتیشی: "ماڵپەڕی فەرمیی پارتی توانیویەتی خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و تەکنەلۆژیای سەردەمدا بگونجێنێت، بێگومان لەوەشدا کەڵکی لە شێوازەکانی سۆشیالمیدیا وەکو فەیسبووک و تویتەر و تۆڕەکانی دیکە وەرگرتووە و ماڵپەڕەکە توانیویەتی خێرا بێت لە گەیاندنی زانیاری و خۆیشی لەگەڵ هەموو پێشهاتەکان گونجاندووە، بۆیە جارێکی دیکە سوپاس و دەستخۆشی لە هاوکاران و ماڵپەڕەکە دەکەم و ساڵیادی دامەزراندنیان لێ پیرۆز دەکەم".

 

بڵند ئیبراهیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار