٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆڕانکارییەکانی پارتی لە دھۆک تەواو بوون

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەرپرسێکی پارتی ئاشکرای کرد، گۆڕانکارییەکانی پارتی لە سنووری پارێزگای دھۆک کۆتایییان ھاتووە و لەبارەی گۆڕانکاریی لق و ناوچەکانیشەوە ھێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە.

سەباح بەیتوڵڵا، یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی گۆڕانکارییەکانی نێو پارتی دەستیان پێ کردووە و دوای دەستبەکاربوونی مەکتەبی ڕێکخستنی دھۆکیش ھەر پێنج بەرپرسی لقی پارتی لە سنووری پارێزگای دھۆک گۆڕدراون و بەرپرسی نوێ دەستبەکار بوون.''

یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک گوتیشی: "لە ماوەیەکی نزیکدا بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک دەکرێتەوە، بەڵام ڕۆژانە بەبێ ھەبوونی بارەگاش مەکتەبی ڕێکخستن بەردەوامە لە ئەرکەکانی ڕۆژانە و کەسایەتی و جەماوەری پارتی بەسەر دەکرێنەوە، بەتایبەتی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان.''

لەبارەی گۆڕانکاری لە ستافی لق و ناوچەکانیش، سەباح بەیتوڵڵا ڕوونی کردەوە: "ئەوەی تا ئێستا بڕیاری لەسەر دراوە گۆڕینی بەرپرسی لقەکانە بۆ گۆڕانکاری لە ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان چاوەڕێی بڕیاری سەرکردایەتین و ھێشتا دەست بەو گۆڕانکارییانە نەکراوە.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار