٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری هەرێم بۆ کاروبای پێکهاتەکان: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گرنگیی زۆری بە پێکهاتەکان و پێکەوەژیان داوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان وێڕای پیرۆزباییکردنی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەڕای ئەوەی ماڵپەڕی حزبێکە گرنگیی زۆر بە پێکهاتە و نەتەوە و ئایینەکان و پێکەوەژیان دەدات، بۆیە دەستخۆشیتان لێ دەکەین و هیوادارین بەو شێوەیە بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پیرۆزباییی 12 ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و خۆم لە نزیکەوە ئاگاداری هەواڵ و زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕەم کە بێ جیاوازی گرنگی بە هەموو بابەتەکان دەدات و لە هەموویشی گرنگتر، گرنگی بە پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینەکان دەدات لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان، بۆیە گرنگە لەسەر ئەو ڕێچکەیە بەردەوام بێت، چونکە زۆر گرنگی بە مافی پێکهاتە و نەتەوە و ئایینەکان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت دەدات، ئەوەش هەنگاوێکی گرنگ و جێگەی دەستخۆشییە.''

ئایدن مەعرووف گوتیشی: ''ئەوە زۆر گرنگە کە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەیکات و خۆیشی ڕاگەیاندنی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام گرنگی بە پێکهاتەکان و پێکەوەژیان دەدات، بۆیە ئێمە وەکوو پێکهاتەکان دەستخۆشیتان لێ دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.''

مەعرووف ڕوونیشی کردەوە: ''داواکارین لەسەر ئەو خزمەتەی دەیکەن بەردەوام بن، ئەوەی ئێوە دەیکەن خزمەتێکی گەورەیە بە هەموو خەڵکی کوردستان بە پێکهاتەکانیشەوە بێ جیاوازی، بۆیە دووبارە پیرۆزە ساڵیادی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەمیشە سەرکەوتوو بن.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار