مه‌سروور بارزانی بڕیارێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی ده‌ركرد

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کەمئاوی رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە شاری ھەولێر، رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 878 ملیۆن دینار بۆ لێدانی 40 بیری ئاوی خواردنەوە دا.
وه‌كو ئه‌وه‌ی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، ئەو گوژمەیە كه نزیكه‌ی سێ ملیار دیناره، بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ، لەسەر بودجەی ئاساییی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "بەهۆى کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو، کابینەى نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پلانی پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاو لەو ناوچانەی کە گرفتیان هەیە، جێبەجێ دەکات."




