سکرتێری پەرلەمان: KDP.info یەکەم میدیای کوردییە پەیامەکانی بە ڕاستگۆیی بڵاودهكاتهوه

هەولێر-KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی تورکمان دەڵێ، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەمیشە پیشەییانە کاری کردووە و هەموو پەیامەکانی پێکهاتەی تورکمانی بڵاو کردووەتەوە، بۆیە میدیایەکی ڕاستگۆ و جێی متمانەیە.
مونا قەهوەچی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک پێکهاتەی تورکمان و بەندەش وەک سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی هەیە، کە هەموو کات بەهانامانەوە هاتووە لە گەیاندنی دەنگی پێکهاتەکان وەک خۆی، لە هەموو پڕۆژە و داواکارییەکی پێکهاتەکان دەتوانین بڵێین یەکەم میدیای کوردییە پەیامەکانی وەک خۆی و بە ڕاستگۆیی بڵاودهكاتهوه، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی متمانەی ماڵپەڕەکە زیاد بکات".
قەهوەچی گوتیشی: "هەر کات لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەدەین، زۆرینەی دەزگا میدیاییەکان پهیوەندیمان پێوە دەکەن و دەڵێن، لێدوانی ئێوەمان لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بینیوە و دەمانەوێت لای خۆشمان بڵاوی بکەینەوە، ئەوەش دەریدەخات کە هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی جێی متمانەن و دەتوانین بڵێین بووەتە ماڵپەڕی دایک بۆ ماڵپەڕەکانی تری کوردی، کە پشت بە هەواڵەکانی دەبەستن بە هۆی ڕاستگۆیی لە گواستنەوەی هەواڵ".
ناوبراو دەشڵێ: "بیری تەسکی حزبی لەو ماڵپەڕەدا نییە و نیشتیمانیانە کار دەکات، بۆیە دید و ڕای لایەنەکانی تێدا بڵاو دەبێتەوە کاتێ لێدوانیان لێ وەردەگیرێت".
ئاماژەشی دا: "لە کۆتاییدا پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پێکهاتەکان و ڕۆژنامەنووسانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم بە بۆنەی 12 ساڵەی تەمەنی کارکردنی ئەو ماڵپەڕە ئازیزە".
عەزیز ڕەسووڵ




