سەرۆکی فراکسیۆن: هاووڵاتیان بۆ هەواڵی متمانەپێکراو سەردانی KDP.info دەکەن

بەغدا-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، تەمەنی کارکردنی لەناو میدیای کوردیدا پێ دەنێتە 12ـیەمین ساڵ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ: "متمانەمان بەو ماڵپەڕە هەیە و هەموو پەیامەکانمان لەم ماڵپەڕەوە دەگەیەنینە خەڵکی خۆمان".
د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، ماڵپەڕێکی زۆر باشە و هەواڵ و پەیامەکان ڕاستگۆیانە دەگەیەنێت، من خۆم خوێنەرێکی بەردەوامی ماڵپەڕەکەم بۆ وەرگرتنی هەواڵی عێراقی و کوردستانی".
سەبری گوتیشی: "وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ ماڵپەڕەکەدا هەیە، کە ڕاستگۆیانە هەواڵ و بابەتەکان بڵاو دەکاتەوە".
دەشڵێ: "ماڵپەڕی فەرمیی پارتی زۆر ڕاستگۆیانە و پیشەییانە و نیشتیمانیانە هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی بڵاو دەکاتەوە، تەواوی ئەو پەیامانەی ئێمەش لە بەغداوە دابێتمان بەم ماڵپەڕە، بە ڕاستگۆیی و ئامانەتەوە بڵاویان کردووەتەوە، بۆیە جێگای متمانەیە، بە باشیش بووەتە پردی پێوەندیی نێوان ئێمە و هاووڵاتیانی کوردستان، ئێمە دەزانین هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی هەواڵی متمانەپێکراو، سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکەن".
عەزیز ڕەسووڵ




