دکتۆر محەمەد شوکری: ماڵپەری فەرمیی پارتی هەمیشە یەکەم بووە لە ڕاستگۆیی بۆ گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری
__2023_02_26_h19m10s11__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری ڕاستگۆ بووە و جێگەی متمانەی ئێمەیە، بۆیە هیوادارین لەسەر ئەو ڕێچکەیە بەردەوام و سەرکەوتوو بێت.
دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بە بۆنەی 12 ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایییەکی گەرمتان لێ دەکەم و هیوادرم هەمیشە بەرەو پێشەوە بچن و سەرکەوتوو بن و لەسەر ئەو ڕێچکەیەی گرتووتانە بەردەوام بن، ئێوە بە شێوەیەکی زۆر ڕاستگۆیانە هەواڵ و زانیارییەکان دەگوازنەوە و جێی متمانەی هەمووانن و هەمیشە یەکەمن لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری، ئەمەش جێگەی دەستخۆشییە.''
دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: ''ماڵپەڕی فەرمیی پارتی هەمیشە گرنگیی بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان داوە و لە گواستنەوەی هەواڵەکانیشدا بەرپرسانە مامەڵەی کردووە، ئەمەش زۆر گرنگە و دەستخۆشیتان لێ دەکەم، دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی پیرۆز بێت و هەمیشە سەرکەوتوو بن و لە خزمەتکردنی بواری ڕاگەیاندن بەردەوام بن.''
بڵند ئیبراهیم




