٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. نەھلە قادر: ماڵپەڕی فەرمیی پردێکە بۆ گەیاندنی زانیارییەکان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی پردێکە بۆ گەیاندنی زانیارییەکان و دەشڵێت، بەردەوام لە ڕێگەی تۆڕی پەیامنێرەکانییەوە بەدواداچوون بۆ پرسە گرنگەکان دەکات.

د. نەھلە قادر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی دوازدە ساڵی ڕابردوودا ماڵپەڕی فەرمیی پارتی توانیویەتی ببێتە پردێک لە نێوان خوێنەر و ھەموو ئەو دەزگا و کەسانەدا کە خەڵک چاوەڕێی ھەواڵ و زانیارییان لێ دەکەن، گەیاندنی پەیامی ڕاستەقینە ھەمیشە لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕەوە بووە، چونکە بەردەوام لە ڕێگەی تۆڕی پەیامنێریانییەوە بەدواداچوون بۆ پرسە گرنگ و نیشتمانییەکان دەکات.''

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی: "گەیاندنی ھەواڵی ڕاست و لەبەرچاوگرتنی میسداقیەتی ھەواڵ کاری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بووە، بەتایبەتی کە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی تاکە ماڵپەڕی ئورگانی حزبە بۆ گەیاندنی پەیامی پارتی و بۆچوونی فەرمیی پارتی بە ڕای گشتی، من ئەو شایەدییە دەدەم پەیامنێرەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی نوێنەری ڕاستەقینەی ڕاگەیاندنی پارتی بوون بۆ گەیاندنی زانیاری، لەبەر ئەوەش پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکەین، بە ھیوای پێشڤەچوونی زیاتر.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار