دەستپاکیی هەرێمی کوردستان: سوپاسی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکەین هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی بووە
.jfif_(1)__2023_02_26_h16m9s23__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان گوتی، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی دەستەی دەستپاکی بووە بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی کە ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دامەزراندنی فەرمانڕەوایییەکی باشتر بۆ خزمەتکردنی خەڵک.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بە بۆنەی 12 ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، یەکێک لە هۆکارەکانی بنیاتنانی کۆمەڵگای ئێستا گەیاندنی زانیارییە و وەکوو دەستەی دەستپاکی شانازی دەکەین پەیوەندی و هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ ڕاگەیاندن هەیە و یەکێک لەوانە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بووە و هەمیشە هاوکار بووە و لە بابەتی چاکسازی و گەندەڵییش هەمیشە گرنگیتان پێ داوە و سوپاستان دەکەین کە کار و چالاکیی ئێمەتان بڵاو کردووەتەوە و سپاسی هاوکاری و پاڵپشتیی ئێوە دەکەین.''
حاکم ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی: ''هیوای سەرکەوتنتنان بۆ دەخوازین لەپێناو چاکسازیی ڕیشەیی و نەهێشتنی گەندەڵی و دامەزراندنی فەرمانڕەوایییەکی باشتر کە ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو لایەکە بتوانین خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین، بۆیە دووبارە سوپاستان دەکەین کە بەردەوام هاوکارمان بوون بۆ ئەوەی چاکسازی بکرێت و گەندەڵی نەمێنێت.''
بڵند ئیبراهیم




