٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری پەروەردە: ئومێد دەکەم ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە کاری پیشەیی و گەیاندنی ڕاستییەکان بە خەڵک بەردەوام بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، یەکێک لە خەسڵەتەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیاندنی وێنە و زانیاری بووە بە خوێنەر وەکوو خۆی، بۆیە ئومێدەوارم سەرکەوتوو بن لە کاری پیشەیی و گەیاندنی ڕاستییەکان بە خەڵک.

ئاڵان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بە بۆنەی 12 ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامبوونتان لە کاری پیشەیی و گەیاندنی ڕاستییەکان بە خەڵک بۆ دەخوازم.''

دکتۆر ئاڵان حەمە سەعید گوتیشی: ''خاڵێکی گرنگ هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وردبین بووە لە گەیاندنی وێنە و زانیارییەکان  وەکوو خۆی بۆ خوێنەر، ئەمە یەکێک بووە لە خەسڵەتەکانی.''

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار