د. ئه‌یوب بۆ KDP: كابینه‌ی نۆیه‌م بناغه‌ی ئاسایشی خۆراكی داڕشتووه

هه‌ولێر-KDP.info- یاریده‌ده‌ری راگری كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین پێی وایه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێكی زۆری داوه بۆ ئاسانكاریی وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی و پیشه‌سازیی كشتوكاڵی بۆ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی خۆراكی كوردستان و هه‌نارده‌كاریی بهرههمەكان.
دكتۆر ئه‌یوب یونس، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "كه‌رتی كشتوكاڵ به كۆڵه‌كه‌ی ئابووری و گرینگرترین كه‌رت داده‌نرێت له رووی دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و، كوردستانیش به هۆی هه‌بوونی خاكێكی به‌پیت و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆری ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویی زۆر باش و هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌ستی كاری خۆماڵی، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه یه‌كێك له به‌رنامه سه‌ره‌كییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرینگیدانی زۆر بوو به كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی خۆراك و هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز مەسروور بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی حكوومه‌ت، هه‌موو هه‌وڵێكی خسته گه‌ڕ له پێناوی فره‌چه‌شنكردنی به‌رهه‌م و داهات و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك بۆ هاووڵاتیانی كوردستان. له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا ده‌یبینین كه گرینگییەكی زۆر باشی داوه به كه‌رتی كشتوكاڵ و هاندانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی و، له‌م پێناوه‌دا هه‌موو كارئاسانییه‌كی بۆ كردوون تاوه‌كو وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له بواری كشوكاڵ و پڕۆژه‌كانی پیشه‌سازیی خۆراك، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێم له چوار ساڵی رابردوودا پاڵپشتییه‌كی زۆر باشی جووتیاران و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كۆلێژه كشتوكاڵییه‌كانی كردووه له زانكۆكان".
ئه‌یوب یونس هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه به هۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و وشكه‌ساڵی له دوو ساڵی ڕابردوودا له ئارادا بووه، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م به سه‌رۆكایه‌تیی كاك مه‌سروور بارزانی، بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراكی كوردستان، چه‌ندین پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی له بواره‌كانی ئاژه‌ڵداری وه‌كو پڕۆژه‌ی مانگای شیر و پڕۆژه‌ی بزن و په‌له‌وەر و هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانی بواری ڕووهكی خانووی پلاستیكی بواری ڕه‌زگه‌ری و سامانی ماسی و دروستكردنی چه‌ندین سایلۆ و كارگه‌ی شیره‌مه‌نی و كارگه‌ی له‌قوتوونان دروست كراون و جێبه‌جێكراون".
ڕوونیشی کردەوە: "له ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌مدا و له پێناو ئاساشی خۆراك، چه‌ندین به‌نداو دروست كراون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی وشكه‌ساڵی و، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش زیاتر كابینه‌ی نۆیه‌م گرینگییه‌كی زۆری داوه به بازاڕكردنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان و هه‌نارده‌كردنی به‌روبوومه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کە ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی هه‌بووه و له ئێستادا و له داهاتووشدا زۆر زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و ده‌روازه‌یه‌كی باشه بۆ دابینکردنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانی كوردستان، کە دابینكردنی ئاسایشی خۆراكی كوردستان، بابه‌تێكه كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ده‌بات و وادەکات تا ئاستێك ته‌نانه‌ت كوردستان ببێته سه‌به‌ته‌یه‌كی خۆراك بۆ باشووری عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت له داهاتوودا بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپیش، به‌پێی خوێندنه‌وه و دیراسه‌تی ورد ده‌توانین به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ین كه هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له كابینه‌ی نۆدا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی گاریگه‌ریی شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا كه‌متر بێت له رووی خۆراك و دانه‌وێڵه له كوردستان به به‌راورد به وڵاتانی تر".
د. ئه‌یوب هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: "كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم گرینگییەكی زۆری به ڕێنمایی كشتوكاڵی و توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی داوه. پێویسته وهربههێنهران و جووتیاران هه‌وڵ بده‌ن هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت به به‌رنامه و پلان و به‌پێی پێویست بهروبوومهكانیان بچێنن و هه‌وڵ بده‌ن بهربوومهكانیان هه‌مه‌چه‌شن بكه‌ن و كوالێتی به‌رهه‌كانیان باشتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی گرفتی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان نه‌بن. هه‌روه‌ها پێویسته هاووڵاتیان هه‌وڵ بده‌ن به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان بكڕن، چونكه له ژێر چاودێریی حكوومه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و كوالێتییان باشتره و له هی ده‌ره‌وه تەندروستترە".
سه‌ڵاح جه‌لال




