٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاڵپشتیی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قوتابییان لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە هەژمار دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین گوتی، پاڵپشتیی داراییی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قوتابییان هەنگاوێکی زۆر گرنگە و هەموو مانگێک هاوکاری دەکرێن و لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا بۆیان حیساب دەکرێت و پارەی مانگەکانی ڕابردووشیان پێ دەدرێت.

دکتۆر کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''تەرخانکردنی مانگانە حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ قوتابییان هەنگاوێکی زۆر گرنگە کە وەکوو پاڵپشتییەکی دارایی بۆ قوتابییان خەرج دەکرێت و هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی خوێندنە و ئەو پارەیە بۆ ئەمساڵی خوێندنیش لە سەرەتای دەوامەوە بۆیان حیساب دەکرێت، کە لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە دەوامیان دەستی پێ کردووە، لە یەکەم مانگەوە بۆیان حیسابە.''

دکتۆر کامەران یونس گوتیشی: ''بۆ قوتابییانی دەرەوەی شار 60 هەزار و بۆ قوتابیانی ناو شاریش 40 هەزار دینارە، ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە و وادەی دابەشکردنەکەش لەسەر وەزارەتی دارایی دەمینێتەوە، چونکە حکوومەت بڕیارەکەی دەرکردووە و وەزارەتی دارایی جێبەجێی دەکات، ئێمەش هەرکاتێک داوامان لێ بکەن هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و لیستی ناوی قوتابییان ئامادەیە.''

یونس ڕوونیشی کردەوە: ''هیوادارین لەم مانگەوە پارەکە بدرێت و هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە و تەنها لە زانکۆی سەلاحەددین 25 هەزار قوتابی لەو هاوکاری و پاڵپشتییە داراییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن.''

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار