نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خوسره‌و جاف ده‌کات

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشهمه 21ـی 02ـی 2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خوسره‌و جاف بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو كیسرا جاف ـ ی برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان کرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووریی به خۆیان و که‌سوکاریان ببخشێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز خوسره‌و جاف، سوپاسی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شی له پرسه‌كه‌یاندا.




