نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک: سڵاو لەو قەڵەمانەی خزمەت بە زمانی دایک دەکەن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک جەخت لە پاراستن و برەودان بە زمانی کوردی دەکاتەوە و دەڵێت: سڵاو له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی خزمه‌ت به زمانی دایک دەکەن.
رۆژی سێشەممە 21-2-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەر نووسویەتی "له رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، جه‌خت له پاراستن و بره‌ودان به زمانی شیرینی کوردی و هه‌موو زمان و زاراوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا دەڵێت "سڵاو له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی خزمه‌ت به زمانی دایک و له‌وانه‌ی فره‌زمانی و فره‌کولتووریی کوردستان ده‌پارێزن و کار بۆ پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ن."




